مایکرۆسۆفت 14, کانوونی یەکەم 2023

ئێستا ئەپی Xbox Cloud Gaming بۆ هێدسێتی Meta Quest VR بەردەستە

لە ئەمڕۆوە ئەپی Xbox Cloud Gaming بۆ هێدسێتەکانی کۆمپانیای مێتا (خاوەنی فەیسبووک) بەردەستن. مایکرۆسۆفت و مێتا لە کاتی نمایش کردنی هێدسێتی Meta Quest 3 ڕایانگەیاند کە خزمەت گوزارییە هەورییەکە لەسەر چاویلەکەکان بەردەست دەخەن، ئێستاش بە شێوەی تاقیکاری بۆ هەر یەک لە Meta Quest 2 و Meta Quest 3 و Meta Quest Pro بەردەستە.

لە چاویلکەی Meta Quest 3 و Meta Quest Pro لە کاتی بەکارهێنانی ئەپەکە دەتوانیت ژینگەی دەوروبەرت ببینیت بەڵام جگە لە یاریکردن نەتوانیت چالاکی دیکە ئەنجام بدەیت. هەروەها ناتوانیت بە دەسکەکانی Quest یارییەکان بکەیت، بەڵکو دەبێت دەسکێکی Xbox یان Dualshock 4 کۆنسوڵی پلەیستەیشن 4 یان Nintendo Pro Controller هەبێت بۆ ئەنجامدانی یارییەکان، هەروەها لە داهاتوودا پشتگیری بۆ دەسکی پلەیستەیشن 5 زیاد دەکرێت.

سەرچاوە 9to5Google
بۆچونی تۆ