سامسۆنگ 10, شوبات 2020

ڕێکەوت و کاتی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی Unpacked 2020 بۆ ڕاگەیاندنی گالەکسییە نوێیەکان بە کاتی هەولێر

مانگێک لەمەوبەر، کۆمپانیای سامسۆنگی کۆری ڕایگەیاندبوو کە لەم مانگەدا کۆنگرەی Unpacked هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو بۆ ڕاگەیاندنی نەوە نوێیەکانی Galaxy S و ژمارەیەک ئامێری دیکەی ئەنجام دەدات. کۆنگرەکە سبەینێیە.

کۆنگرەی Unpacked 2020 لە ڕێکەوتی 11 ـی ئەم مانگەدا (سبەینێ) لە شاری سان فڕانسیسکۆی ویلایەتی کالیفۆڕنیای ئەمریکا ئەنجام دەدرێت. کاتی بەڕێوەچوونی کۆنگرەکە لە کاتژمێر 10 ـی شەوە بە کاتی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان و لە کاتژمێر 11 ـی سەر لە بەیانییە بە کاتی شاری سان فڕانسیسکۆ.

چاوەڕوان دەکرێت لە کۆنگرەکەدا هەریەکە لە مۆبایلە نوێیەکانی Galaxy S20 و +Galaxy S20 و Galaxy S20 Ultra و مۆبایلی چەماوەیی Galaxy Z Flip و ژمارەیەک بەرهەمی دیکە نمایش بکرێن.

کۆنگرەکە بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە ماڵپەڕی فەرمی سامسۆنگ پەخش دەکرێت. بێگومان، کەی ئای تی ئێن کۆنگرەکەتان بە زمانی کوردی لە پەڕەی فەرمی فەیسبووکی خۆی بۆ ڕووماڵ دەکات. چاوەڕوانبن!

بۆچونی تۆ