ئەیسووس
9, کانوونی دووەم 2024
لاپتۆپە نوێیەکەی ئەیسووس دووانە ڕوونمای هەیە و دەتوانیت کیبۆردەکەی لابەریت
ئەیسووس بە نمایش کردنی لاپتۆپی Zenbook Dou، ڕکابەری لاپتۆپە دووانە ڕوونماکەی لینۆڤۆ دەکات. بە پێچەوانەی نەوەی ڕابردوو، ڕوونمای لاوەکییە بچووکەکەی لاپتۆپەکەی گەورەتر کردووە و ئێستا هەردوو ڕوونماکە هەمان قەبارەیان هەیە کە 14 ئینجن و لە جۆری OLED و ڕوونیان 1800*2880 پیسکڵە و تێکڕای نوێ بوونەوەیان 120 هێرتزە. بە بەکارهێنانی هەردوو ڕوونماکە 19.8 ئینج ڕوونما دەست دەخەیت.
بەهەمان شێوەی لاپتۆپەکەی لینۆڤۆ، دەتوانیت یەکێک لە ڕوونماکان وەکو کیبۆرد بەکاربهێنیت، یاخود کیبۆردێکی پێوە بلکێنیت. بەڵام کیبۆردەکەی ئەیسووس Trackpadی تایبەت بە خۆی دەبێت، لەبری ئەوەی تەچ بێت وەکو لاپتۆپەکەی لینۆڤۆ.
دەتوانیت لاپتۆپەکە بە چەند شێوازێکی جیاواز بەکاربهێنت، بە شێوەی ئاسایی کە یەک ڕوونما بوونی دەبێت و کیبۆردەکەی پێوە دەلکێنیت، یاخود کیبۆردەکە لەسەر مێز دابنێیت و هەردوو ڕوونماکە بە شێوەی ستوونی (Dual Screen) بەکاربهێنیت، یاخود بە شێوەی ئاسۆیی (Desktop).
لە ڕووی ڕەقەکاڵا (Hardware)، بژاردەی پرۆسێسەری تاکو Core Ultra 9 185H بەردەست دەبێت لەگەڵ 32 گێگابایت ڕام و تاکو 2 تێرابایت بیرگە. لە ڕووی بوونی دەرچەش، دەرچەی Thunderbolt 4 و USB-A و HDMI و جاک لە خۆ دەگرێت. لاپتۆپەکە لە کۆتایی ئەم مانگە بە نرخی دەستپێکی 1,499 دۆلار بەردەست دەبێت.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.