ئۆتۆمبێل
23, ئەیلوول 2023
ڕەیزەر لاپتۆپێکی بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای لامبەرگینی نمایش کرد

ڕەیزەر نوێترین لاپتۆپی Blade 16 لەگەڵ Automobili Lamborghini بە هاوبەشی نمایش کرد. لاشەی لاپتۆپەکە لە ئەلەمنیۆم پێک هاتووە و ڕەنگی ڕەشی ڕەیزەر خۆی و پرتەقاڵی لامبەرگینی تێکەڵ کراوە، هەروەها ڕەنگی دەرچەکان کراون بە پرتەقاڵی و لە سەرەتای کارپێکردنی لاپتۆپەکەش لۆگۆی لامبەرگینی دەردەکەوێت.
کار بە پرۆسێسەری Intel Core i9-13950HX دەکات لەگەڵ گرافیک کاردی Nvidia RTX 4090، لەگەڵ بیرگەیەکی 4 تێرابایت لە جۆری SSD و ڕامی 32 گێگابایت.
پانێڵی Mini-LED لە ڕوونماکەیدا بەکار هێنراوە کە قەبارەی 16 ئینجە و دوو دۆخی سەرەکی هەیە، ڕوونی 4K و تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز، لەگەڵ ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێبوونەوەی 240 هێرتز.
تەنها 150 دانە لەم لاپتۆپە تایبەت بە بازاڕەکانی ئەمریکا بە نرخی 4,999 دۆلار درووست دەکرێت.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.