ئەپ و نەرمەکاڵا 25, تەممووز 2024

تایبەتمەندی نوێی ژیری دەستکرد بۆ فۆتۆشۆپ و ئیڵسترەیتەر بەردەست خرا

کۆمپانیای ئەدۆبی چەند تایبەتمەندییەکی نوێی بە کەڵک وەرگرتن لە ژیری دەستکرد بۆ فۆتۆشۆپ و ئیڵسترەیتەر بەردەست خست، لەوانە:

  • خزمەتگوزاریەکی نوێ بەناوی Enhance Detail کە دەتوانێت وردەکاریەکانی وێنەکان باشتر بکات
  • خزتمەتگوزاری Selection Brush بەردەست خراوە، بە کەڵک وەرگرتن لێی، بەکارهێنەران دەتوانن بە ڕەنگ کردن، شتەکان هەڵبژێرن و لە یەکتریان جیا بکەنەوە.
  • یەکێکیتر لەو خزمەتگوزاریانە Firefly vector 2 ـیە کە دەتوانیت بە نوسین Vectorی دڵخوازی خۆتی پێ دروست بکەیت. واتا بە نوسین وەسفی ڤێکتەرێک بکە و بۆت دروست دەکات.
  • خزنەتگوزاری دواتر Generate Imageـە کە بەکارهێنەران دەتوانن بە پێدانی چەند دێڕێک لە تایبەتمەندی ئەو شتەی کە دەیانەوێت، وێنەی مەبەستی پێ بنەخشێنن.

زانیاری زیاتر و چۆنیەتی بەکارهێنانی ئەو تایبەتمەندییە نوێیانەی فۆتۆشۆپ و ئیڵسترەیتەر لە ڕێگەی ئەو ڤیدیۆیەوە ببینە:

تاگەکان illustrator فۆتۆشۆپ
بۆچونی تۆ