ئەپ و نەرمەکاڵا 27, تەممووز 2024

پێنج لە باشترین ماڵپەڕەکان بۆ دیزاینەران

ئێستا وەکوو جاران نیە کە دیزاینەرانی گرافیک کاتێکی زۆر تەرخان کەن بۆ گەڵاڵە کردنی کارەکانیان. لەبەر ئەوەی کە بە هەزاران پێگە و ماڵپەڕ و ژیری دەستکرد هەیە بۆ کورت کردنەوە و باشتر کردنی پرۆسەی دیزاین.
لێرەدا پێنج لە باشترین ماڵپەڕەکانتان پێ دەناسێنم کە کەڵک لە ژیری دەستکرد وەردەگرن بۆ ئەوەی کە دەستگیرتان بن لە: دۆزینەوەی بیرۆکە، دروست کردنی لۆگۆ، جوانتر کردنی ڕەنگەکان، پێشنیار کردنی باشترین هەڵبژاردە، لابردن و گۆڕینی بەشێکی خوازراو لە وێنە، بەرز کردنەوەی ڕوونی وێنەکان، فایلی هەمەڕەنگی ئامادە و هتد.

1- ماڵپەڕی ژیری دەستکردی (Logo Diffusion)


یەکێکە لە بەهێزترین ژیرییە دەستکردەکان بۆ گەڵاڵە کردنی لۆگۆ کە ئەگەرچی دەبێت مانگانە پارەی پێ بدەیت ،بەڵام هەندێک تایبەتمەندی و خزمەتگوزاری هەیە کە لە ژیرییەکانی تر دا دەگمەنە و لەو ئاستەدا نیە وەکوو:
· دروست کردنی فایلێکی vector لە وێنەی خوازراوی خۆت
· دروست کردنی لۆگۆ لە ڕووی وێنە و کێشراوەکان
· دروست کردنی لۆگۆ بە شێوازی جۆراوجۆر بە پێدانی چەند دێڕێک لە تایبەتمەندی ئەو شتەی کە دەتەوێت
· بەرز کردنەوەی ڕوونی وێنەکان
دەتوانن لە ڕێگەی ئەو بەستەرەوە کەڵک لە ژیری دەستکردی logo diffusion وەرگرن:
https://app.logodiffusion.com

هەروەها جگە لەو ماڵپەڕە، دەتوانن کەڵک لە مالپەڕی logoai بکەن بۆ دروست کردن یا دۆزینەوەی بیرۆکەی لۆگۆ کە بەخۆڕاییە
https://www.logoai.com

2- ماڵپەڕی (I love img)


ئەو ماڵپەڕە بە خۆڕاییەوە و یەکێکە لە بەکارهێنراوترینەکان کە شێوازی کار پێکردنی زۆر ئاسانە و خزمەتگوزاری زۆرتان لە بواری دەست تێوەردانی وێنە پێشکەش دەکات لەوانە:
· کەم کردنەوەی قەبارەی وێنەکان
· قرتاندنی وێنەکان
· گۆڕینی چوارچێوەی وێنەکان (format)
· زۆر کردنی نیشانەی ئاوەکی (watermark)
· گۆڕینی پەڕەی ماڵپەڕ بۆ وێنە
· بەرز کردنەوەی ڕوونی وێنەکان
· لابردنی باکگراوند
هەرچەندە زۆربەی ئەو خزمەتگوزاریانە لە ڕێگەی کۆمپیوتەرەوە ئەنجام دەدرێن بەڵام هەموو کەس لە هەموو کاتێکدا کۆمپیوتەری لە بەردەست دا نیە و بەو ئاسانیە ئەو کارانەی بۆ ناکرێن.

https://iloveimg.com

3- ماڵپەڕی ژیری دەستکردی (canva ai)


ئەو ماڵپەڕە کەرەستەیەکی گەڵاڵە کردنە کە کەڵک لە ژیری دەستکرد وەردەگرێ بۆ ئاسان کردنی هەر جۆرە دیزانێک. بەکارهێنەران دەتوانن کەلک لەو ژیریە وەرگرن بۆ دروست کردنی لۆگۆ، پۆستی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، کارتی بانگهێشت و هتد لە کاتێکی کەم دا. یەکێک لە تایبەتمەندیەکانی ئەو ژیرییە ئەوەیە کە دەتوانێ لێکدانەوە بۆ وێنەکان بکات بۆ نمونە بەکارهێنەر وێنەیەک دەدات بەو ژیریە و ئەویش بە پێی ویستی بەکارهێنەر لە شوێنی خوازراو دا و بە شێوەیەکی هاوئاهەنگ، جێگیری دەکات.

https://www.canva.com

4- ماڵپەڕی (freepik)


سەرچاوەیەکی گەورەی فایلی جۆراوجۆری خۆڕاییە بە تایبەت فایلی ،وە هەروەها دەتوانن کەڵک لە ژیری دەستکردەکەی وەرگرن بۆ دروست کردنی وێنە.
freepik بێگومان یەکێکە لەو ماڵپەڕانەی کە دیزاینەران ڕۆژانە بەکاری دەهێنن.

https://www.freepik.com

5- ماڵپەڕی (vecteezy)

ئەو ماڵپەڕە کۆکراوەیەکی زەبەلاح بە زیاتر لە ملیۆنان فایلی ئامادەی جۆراوجۆرە کە کەڵک لێوەرگرتنیان کاتێکی زۆر بۆ گرافیک دیزاینەران دەگەڕێنێتەوە. هەر شتێکی کە گرافیک دیزانێرێک پێویستی بێت لە وێنە، پاشنما، ئایکۆن، وێنوچکە، vector و هتد لەو ماڵپەڕەدا دەست دەکەوێ.

https://www.vecteezy.com

بۆچونی تۆ