ئەپڵ
30, ئەیلوول 2023
ئەپڵ دەڵێت چوارچێوەی تیتانیۆم کاریگەری نییە لەسەر گەرمبوونی ئایفۆن 15

پاش ئەوەی ئەمڕۆ ئەپڵ ڕایگەیاند نوێکردنەوە (ئەپدەیتێک) ڕەوانەی زنجیرە مۆبایلی ئایفۆن 15 دەکات بە مەبەستی چارەسەر کردنی گەرمی مۆبایلەکانی ئەو زنجیرەیە، لەگەڵ ئەوەش وەڵامی چەند ڕەخنەیەکی دیکەی دایەوە. ئەپڵ ڕایگەیاند کە ئەو پرسە پەیوەندی بە چوارچێوەی تیتانیۆمەوە نییە، بەڵکو ئەپڵ ڕایگەیاند کە چوارچێوەی تیتانیۆم و ئەلەمنیۆم لە ژێرەوەیدا بۆ گەرم بوون باشترن بەراورد بە هەر نەوەیەکی ئایفۆنی پرۆی پێشووتر کە چوارچێوەکانیان Stainless Steel بوو.
دەقی وتەی ئەپڵ
چەند دۆخێکمان دەستنیشان کردووە کە دەتوانێت ببێتە هۆی ئەوەی ئایفۆن 15 گەرمتر دابێت لەوەی چاوەڕوان دەکرا، بەهۆی زیادبوونی چالاکییەکانی پاشبنەما. هەروەها هەڵەیەکمان لە iOS 17 دۆزیەوە کە کاریگەری لەسەر هەندێک بەکارهێنەر هەیە و لە نوێکردنەوەیەکدا کێشەکە چارەسەر دەکرێت. پرسێکی دیکە بریتییە لە هەندێک نوێکاری ئەم دواییەی ئەپەکانی لایەنی سێیەم کە دەبێتە هۆی ئەوەی سیستەمەکە باری زۆرتری لەسەر بێت. ئێمە لەگەڵ گەشەپێدەرانی ئەو ئەپانە کاردەکەین چاکسازی دەکەین لەم کێشانەدا و بەمزووانە چارەسەری دەکەین
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.