شاومی
26, ئەیلوول 2024
بیستۆکی Buds 5 و باندی Xiaomi Band 9 نمایش کرا
شاومی لە بەرلینی پایتەختی وڵاتی ئەڵمانیا بۆنەی بەست و زنجیرە مۆبایلی 14T و چەند بەرهەمێکی دیکەی نمایش کرد، کە بیستۆک و باندێکە.
باندەکە لە مانگی حەوت لە چین نمایش کرا، ئێستاش لە وڵاتانی ئەوروپا بە نرخی 39 یۆرۆیە. ڕوونماکەی قەبارەی 1.62 ئینجە لە جۆری AMOLED و ڕووناکی دەگاتە 1,200 نیت. لاشەکەی لە ئەلەمنیۆم پێکدێت. هەستەوەری پێوانی ترپەی دڵ و ئۆکسجینی نێو خوێن و چاودێریکردنی نووستن لە خۆ دەگرێت. پشتگیری لە 150 وەرزش دەکات و پاترییەکەی بەرگەی 21 ڕۆژ بەکارهێنان دەگرێت.
بیستۆکی Xiaomi Buds 5 بەرگەی 39 کاتژمێر لە بەکارهێنان دەگرێت. پشتگیری لە کۆدیکی Qualcomm’s aptX Lossless و لابەری ژاوە ژاو دەکات و بڕوانامەی IP54 لە خۆ دەگرێت. نرخی بیستۆکەکە بریتییە لە 99 یۆرۆ.
نرخی بۆ عێراق و کوردستان جیاواز دەبێت و لە ٥ی ١٠ نرخەکان ئاشکرا دەکرێن و دەست بە فرۆشیان دەکرێت.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.