ئۆتۆمبێل
20, حوزهیران 2021
کۆمپانیای Airspeeder دەڵێت یەکەمین تاقیکردنەوەی سەرکەوتوویان ئەنجام داوە لەسەر ئۆتۆمبێلی پێشبڕکێکردنی فڕیوی کارەبایی

کۆمپانیای Airspeeder دەڵێت ئۆتۆمبێلی پێشبڕکێکردنی فڕینی کارەبایی بە ناوی Alauda Mk3 توانراوە یەکەمین گەشتی بێ فڕۆکەوانی لە وڵاتی ئوسترالیا لەسەر تاقی بکرێتەوە و لە دوورەوە کۆنتڕۆڵ بکرێت بە یارمەتی دەسەڵاتی سەلامەتی فڕۆکەوانی شارستانی لە وڵاتی ئوسترالیا
وە کۆمپانیاکە دەڵێت “ئەم سەرکەوتنە لە تاقیکردنەوەکاندا مانای وایە ئۆتۆمبێلی فڕینی کارەبایی Grand Prixs لە ئەمساڵدا لە سێ شوێنی جیاوازی جیهان ڕادەگەیەنرێت”، هەروەها بە پێی وتەی کۆمپانیاکە بێت کێشی ئۆتۆمبێلەکە 10 کیلۆگرامە و دەتوانێت لە خێرایی 0 بۆ 62 میل بە تەنها 2.8 چرکە ببڕێت و تاوەکو بەرزی 500 مەتر بەرز ببێتەوە
میران ئەبوبەکر
نووسەر لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری ئامادەیی.