ئۆپۆ 28, ئەیلوول 2023

بەفەرمی مۆبایلی OPPO A18 نمایش کرا


ئۆپۆ مۆبایلی OPPO A18 لە زنجیرەی ئاست نزمی A لە وڵاتی ئیمارات نمایش کرد. مۆبایلەکە بەشێوەیەکی گشتی دیزاین و تایبەتمەندییەکانی بە هەمان شێوەی مۆبایلی OPPO A38.

ڕوونماکەی قەبارەی 6.56 ئینجە لە جۆری LCD و ڕوونی +HD و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 90 هێرتز. سێڵفییەکەی ڕوونی 5 مێگاپیکسڵە کە لە نۆچی ڕوونما جێگیر کراوە و کامێرای سەرەکی ڕوونی 8 مێگاپیکسڵ و ڕوونی کامێرای قووڵی 2 مێگاپیکسڵە.

چیپسێتی Helio G85 لەسەر جێگیر کراوە و دەرچەی SD card لە خۆ دەگرێت. پاترییەکەی قەبارەی 5,000 مللی / کاتژمێرییە و نرخ و کاتی بەردەست بوونی تاکو ئێستا ئاشکرا نەکراوە.

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان ئۆپۆ Oppo
بۆچونی تۆ