ئۆپۆ
24, تشرینی یەکەم 2024
هەردوو مۆبایلی Oppo Find X8 و X8 Pro نمایش کران

ئۆپۆ دوو مۆبایلی لە زنجیرە مۆبایلی ئاست بەرزی Find بە ناوی Oppo Find X8 و X8 Pro نمایش کرد. جۆری ئاسایی ڕوونمایەکی قەبارە 6.59 ئینجی لە جۆری LTPO OLED بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز لە خۆ دەگرێت. جۆری پرۆ هەمان ڕوونی و تێکڕای نوێبوونەوەی هەیە بەڵام قەبارەی گەورەترە و 6.78 ئینجە. هەردوو ڕوونماکە لە کۆتا ئاستیان ڕووناکی دەگاتە 4,500 نیت. هەروەها کامێرای سێڵفییان 32 مێگاپێکسڵە.
Oppo Find X8
جۆری ئاسایی کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە بە هەستەوەری Sony LYT-700 و پشتگیری کردن لە OIS. هەروەها کامێرای گۆشە فراوانی 50 مێگاپێکسڵی و کامێرای دووربینی بە هەستەوەری IMX882 بۆ 3 هێندە نزیککردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵ و پشتگیری کردن لە OIS لە خۆ دەگرێت. جۆری پرۆ کامێرای دووربینی گەورەترە بە ڕوونی 50 مێگاپێکسڵ بۆ 6 هێندە نزیککردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵ. جۆری پرۆ دوگمەیەکی تایبەتی بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی کامێرا بە ناوی “Quick Button” هەیە هاوشێوەی ئایفۆن 16. جۆری ئاسایی پاترییەکی قەبارە 5,630 مللی ئەمپێر/کاتژمێری و جۆری پرۆ پاترییەکی قەبارە 5,910 مللی ئەمپێر/کاتژمێر هەیە و پشتیگری لە بارگاوی کەرەوەی وایەری 80 وات و بێتەلی 50 وات دەکەن. هەروەها هەردووکیان بڕوانامەی IP69 بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆز هەیە.
Oppo Find X8 Pro
جۆری ئاسایی نرخی دەستپێکی بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 590 دۆلار و بۆ بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 16 گێگابایت بریتییە لە 700. هەروەها نرخی جۆری پرۆ بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 745 دۆلار و بۆ بیرگەی 1 تێرابایت و ڕامی 16 گێگابایت بریتییە لە 955 دۆلار.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.