ژیری دەستکرد AI
31, تشرینی یەکەم 2024
چاتبۆتی کڵۆد بە ئەپ بۆ کۆمپیوتەر بەردەست دەکرێت

کڵۆد، چاتبۆتە بە زیرەکی دەستکرد بەهێز کراوەکەی کۆمپانیای Anthropic ئێستا بە شێوەی ئەپلیکەیشن بۆ هەردوو سیستەمی وەگەڕخەری ویندۆز و ماک بەردەستە. ئەتوانیت لە ماڵپەڕی فەرمی کۆمپانیاکەوە داونڵۆدی بکەیت (کرتە لێرە بکە)
هەفتەی ڕابردوو چاتبۆتی کڵۆد تایبەتمەندی کۆنتڕۆڵ کردنی کۆمپیوتەری بە شێوەی تاقیکاری بۆ بەردەست خرا. کە ڕێگە بە مۆدێلی Claude 3.5 Sonnet دەدات کۆنترۆڵی کۆمپیوتەر بکات بە تەماشاکردنی ڕوونمایەک و جوڵاندنی ئاماژەدەر و کرتەکردن لەسەر دوگمەکان و نووسینی دەق. بەڵام ئەم تایبەتمەندییە لە ئەپلیکەیشنەکەدا بەردەست نییە.

ئەپلیکەیشنەکە جیاوازییەکی ئەوتۆی لە دیزاین و کردارەکاندا بە بەراورد بە وێبسایتەکە نییە و بەنزیکی هاوشێوەیە لەگەڵی. چاتبۆتەکانی دیکەی وەک Chat GPT و Perplexity پێشوەختە ئەپلیکەیشنیان بۆ کۆمپیوتەر هەبووە و ئێستاش کڵۆد دەبێت بە ڕکابەریان.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.