ئەپڵ
15, تشرینی یەکەم 2019
نرخی iPhone SE 2 لە 399$ ـەوە دەست پێ دەکات و لە چارەگی یەکەمی ساڵی داهاتوو ڕادەگەیەنرێت

لە دوای ئەوەی لە ڕاپۆرتێکماندا پلانی ئەپڵمان ئاشکرا کرد دەربارەی ڕاگەیاندنی مۆبایلێکی نوێی ئایفۆن SE 2، وا دیارە لە نوێترین ڕاپۆرتدا کە لەلایەن شیکەرەوەیەکی باوەڕپێکراوی ئەپڵەوە هاتووە، تێیدا زانیاری ڕاستتر و وردتر دەربارەی مۆبایلەکە هەیە.
وا دیارە هەواڵێکی خۆش دەبێت بۆ هەوادارانی ئەپڵ، ئەوانەی کە ئارەزوو دەکەن ئایفۆنە کۆنەکەیان بە مۆبایلێکی ئایفۆنی مامناوەند لە تایبەتمەندیدا و مۆبایلێکی خێرا هەروەک ئایفۆن 11 بگۆڕن، کە وەک دەزانین ملیۆنان بەکارهێنەری ئایفۆن 6S هەن و بێگوومان ئایفۆن SE 2 باشترین هەڵبژاردە دەبێت بۆیان. ئەوەی جێی تێڕامانە لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە نرخی ئایفۆن SE 2 لە 399$ ـەوە دەست پێ دەکات، وە ئێستا دەربارەی تایبەتمەندییەکانی ئایفۆنەکە زانیاری زیاترمان هەیە.
- هەڵگری پڕۆسێسەری بەهێزی A13 هاوشێوەی ئایفۆن 11، کە ئەمەش واتا هەمان خێرایی و توانای ئەو مۆبایلەی دەبێت.
یەکێکی تر لە دەنگ و باسەکانی ئایفۆنەکە، دیزاینەکەیەتی. چاوەڕوان دەکرێت هەروەک ئایفۆن SE ـی ڕابردوو لاشەیەکی بچووکی هەبێت کە وەک دەوترێت ڕوونمایەکی 4.7 ئینجی دەبێت و لەسەر هەمان دیزاینی ئایفۆن 8 دەبێت.
تایبەتمەندییە پێشبینیکراوەکان:
- پڕۆسێسەری A13.
- فراوانی بیرگەی 64 گێگابایت و 128 گێگابایت.
- بە ڕەنگەکانی خۆڵەمێشی، زیوی و سور.
- ڕام بە فراوانی 3 گێگابایت.
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.