مۆبایل و تابلێت 27, ئازار 2025

مۆبایلی Poco F7 Pro بە چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 3 نمایش کرا (نوێکراوەتەوە و نرخی کوردستان زیادکرا)

ئەمڕۆ پۆکۆ کۆنگرەی بەست و دوو مۆبایلی نوێی نمایش کرد. بۆ یەکەمین جار جۆری ئەڵترا هەبوو لە نێو مۆبایلەکانیدا و وەک هەموو جارێک جۆری پرۆش. (کرتە لێرە بکە بۆ خوێندنەوەی زانیاری لەسەر جۆری ئەڵترا.)

جۆری پرۆ ڕوونمایەکی 6.67 ئینجی لە جۆری AMOLED بە ڕوونی 2K و تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز هەیە و ڕووناکی کۆتایی دەگاتە 1,800 نیت، هەروەها بە پارێزەری Gorilla Glass 7i داپۆشراوە.

چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 3 لەسەر جێگیر کراوە و پاترییەکەی 6,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێرە و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی 90 وات دەکات.

لە پاڵ چیپە سەرەکییەکەی، پۆکۆ چیپێکی تایبەتی گرافیکی بە ناوی VisionBoost D7 لەسەر جێگیر کردووە کە یارمەتی باشتر کردنی ڕوونی و جێگیر کردنی FPSی یارییەکان دەکات.

کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە و پشتگیری لە OIS دەکات، هەروەها کامێرای گۆشە فراوانی 8 مێگاپێکسڵی و کامێرای سێڵفی 20 مێگاپێکسڵی هەیە. کار بە ڕووکاری بەکارهێنەری Xiaomi HyperOS 2 بنچینەکراو لەسەر ئەندرۆید 15 لە نێو پاکەتەوە دەکات و 4 ساڵ نوێکردنەوەی ئەندرۆید و 6 ساڵ نوێکردنەوەی ئاسایشی مانگانەی پێدەگات.

هەروەها بڕوانامەی IP68 بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆز هەیە و بە 3 ڕەنگی جیاواز و نرخی دەستپێکی 499 دۆلار بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت و 549 دۆلار بۆ بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بۆ بازاڕەکانی جیهان بەردەست دەبێت. تاوەکو ئێستا نرخی ئەم مۆبایلە بۆ بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان ئاشکرا نەکراوە.

نوێکراوەتەوە لە ڕێکەوتی ٢٨-٣-٢٠٢٥ – نرخی کوردستان و عێراق زیادکرا

نرخی مۆبایلی Poco F7 Pro بۆ ڕامی ١٢ و بیرگەی ٥١٢ گێگابایت لە کوردستان ٧١٣٠٠٠ دینار دەبێت.

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان Poco پۆکۆ
بۆچونی تۆ