سامسۆنگ 9, تەممووز 2025

سامسۆنگ کاتژمێری زیرەکی ئەڵترای نمایش کرد

سامسۆنگ بەهێزترین کاتژمێری زیرەکی بە ناوی گالەکسی وۆچ ئەڵترا نمایش کرد. ڕوونماکەی 1.47 ئینجە لە جۆری Super AMOLED و ڕووناکی کۆتایی دەگاتە 3,000 نیت. هەروەها قەبارەکەی 47ملمە و چیپسێتی Exynos W1000ی 3 نانۆمەتری لەسەر جێگیر کراوە. پاترییەکەی 590 مللی ئەمپێر/کاتژمێرە و بیرگەکەی 64 گێگابایتە و ڕامی 2 گێگابایتە.

چوارچێوەکەی تیتانیۆمە و چەندین هەستەوەری جیاواز لە خۆ دەگرێت. دەتوانێت ڕێژەی دژە ئۆکسان و لێدانی دڵ و ئۆکسجینی نێو خوێن و سترێس و زیاتریش بپێوێت. لەگەڵ زیرەکی دەستکرد تێهەڵکێش کراوە و بڕوانامەی 10ATM بۆ دژە ئاو و IP6X بۆ دژە تۆز هەیە. هەروەها بڕوانامەی خۆگری MIL- STD 810H هەیە و چەندین تاقیکردنەوەی قورسی پێکراوە. وەشانی One UI 8.0 Watch نوێی لەسەر جێگیر کراوە. نرخی دەستپێکی کاتژمێرەکە بریتییە لە 649 دۆلار.

بۆچونی تۆ