سامسۆنگ 26, تەممووز 2025

سامسۆنگ دیزاینی تایبەتمەندی DeX لە وەشانی ئەندرۆید 16 نوێ دەکاتەوە

تایبەتمەندی DeX لە لایەن سامسۆنگەوە ساڵی 2017 ڕاگەیاندرا کە لە ڕێگەیەوە دەتوانیت شێوازی مۆبایلەکەت وەک دێسکتۆپ لێ بکەیت پاش ئەوەی پەیوەستت کرد بە ڕوونمایەکەوە. گووگڵ تایبەتمەندی Desktop Mode لەگەڵ ئەندرۆید 16 ڕاگەیاند کە تایبەتمەندییەکی هاوشێوەی Samsung DeX بوو.

دەستە ڕاست (نوێ) – دەستە چەپ (پێشووتر)

ئێستا کۆمپانیای سامسۆنگ تایبەتمەندییەکەی خۆی لەسەر بنچینەی ئەوەی گووگڵ نوێ کردۆتەوە و هەندێک گۆڕانکاری لە دیزاینەکەیدا کردووە. ئەم گۆڕانکارییە لەگەڵ وەشانی ڕووکاری بەکارهێنەری One UI 6.0 بنەچەکراو لەسەر ئەندرۆید 16 بەردەست دەبێت.

دەستە ڕاست (نوێ) – دەستە چەپ (پێشووتر)
سەرچاوە 9to5 Google
تاگەکان Samsung سامسۆنگ
بۆچونی تۆ