ئەندرۆید 25, ئەیلوول 2025

گووگڵ ڕایگەیاند ساڵی داهاتوو ئەندرۆید بۆ کۆمپیوتەرەکان بەردەست دەخات

بۆنەی کواڵکۆم تەنها تایبەت نەبوو بە ڕاگەیاندنی بەرهەمەکانی خۆی، بەڵکو لەم بۆنەیەدا گووگڵ ڕایگەیاند ساڵی داهاتوو و لە کۆتاییدا هەردوو سیستەمی ChromeOS و ئەندرۆید تێهەڵکێش دەکات بۆ درووستکردنی سیستەمێکی نوێی تایبەت بە کۆمپیوتەرەکان. نە گووگڵ و نە کواڵکۆم باسیان لەوە نەکرد چۆن کاریان کردووە لەسەر یەکخستنی ئەم دوو سیستەمە و ڕۆڵی کواڵکۆم چییە بەدیاری کراوی. بەڵام وادیارە هۆکاری باس کردنی لەم کۆنگرەیەدا بەهۆی درووستکردنی چیپسێت بێت لە لایەن کواڵکۆمەوە بۆ کۆمپیوتەرەکانی داهاتوو کە بە ئەم سیستەمە نوێیە کار دەکەن. هەروەها باس لەوە کرا چۆن دەکرێت زیرەکی دەستکرد لەم سیستەمە تازەیەدا ڕۆڵی هەبێت.

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ