10
ئەپ و نەرمەکاڵا 31, تشرینی یه‌كه‌م 2019 بۆچوون

لەمەودوا سناپ چات ڕێگەت پێ دەدات نەخشێندراوی 3 دووری (3D Paint) درووست بکەیت

لە هەنگاوێکی نوێدا، سناپ چات تایبەتمەندییەکی نوێی بۆ ئەپەکەی زیادکرد کە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات بۆخۆیان نەخشێندراوی 3 دووری (3D Paint) درووست بکەن و بۆ وێنە و ڤیدیۆ یاخود بۆ سەر دەموچاویان بەکاریانی بهێنن.

تایبەتمەندییە نوێیەکەی سناپ چات بە نەخشێندراوی 3 دووری (3D Paint) ناو دەبرێت و ڕێگەت دەدات بۆخۆت نەخشێندراوی 3 دووری و ڕاستی خەیاڵی درووست بکەیت و بەکاریانی بهێنن. بۆ نەخشاندنی ڕاستییە خەیاڵییەکان، تایبەتمەندییەکە سوود لە کامێرای پێشەوە و پشتەوەی مۆبایلەکەت وەردەگرێت. ئەمە ڤیدیۆیەکە لە شێوەی وێنەی جوڵاوە کە لە لایەن سناپ چاتەوە بە بەکارهێنانی تایبەتمەندییەکە درووست کراوە.

هەر بە تەنها نەخشاندنی لەو جۆرە بوونی نییە، کۆمەڵێک ئامرازی دیکەی تێدایە بە مەبەستی نەخشاندنی جیاواز و دەتوانرێت نووسینیشی پێ درووست بکرێت.

Animated GIF

ئەم تایبەتمەندییە هاوشێوەی تایبەتمەندی AR Doodle ـی سامسۆنگە کە لە مۆبایلی Galaxy Note 10 ـەدا ڕایگەیاند، تایبەتمەندییەکە تایبەت بوو بە نەخشاندنی ڕاستییە خەیاڵییەکان و سوودی لە هەستەوەرێکی تایبەت و قەڵەمی زیرەکی S Pen دەبینی.

بە داخەوە، لە ئێستا تایبەتمەندییەکە بە تەنها بۆ بەکارهێنەرانی iOS بەردەستە، بەڵام سامسۆنگ دەڵێت لە داهاتوویەکی نزیکدا بۆ بەکارهێنەرانی Android ـیشی بەردەست دەکات. دەتوانیت تایبەتمەندییەکە لە بەشی AR Bar (وێنۆچکەی ئیمۆجی لە تەنیشت دوگمەی چرکاندن) بدۆزیتەوە و بەکاری بهێنیت.

لە ئێستادا تایبەتمەندییەکە بۆ ژمارەیەک لە بەکارهێنەران زیادکراوە و بەمنزیکانە بۆ هەمووان زیاد دەکرێت.

  • Snapchat
    دابەزاندن
  • بۆچونی تۆ