بابەتی گرینگ 19, تشرینی دووەم 2026

پەبجی مۆبایل فلاش (PUBG MOBILE FLASH) گەیشت: قەبارەی بچووکتر، ئەزموونێکی خێراتر!

بێزاربوویت لە کێشەی نەبوونی بیرگەی پێویست (گێگابایتی پێویست) لە مۆبایلەکەت؟ یان خاوبوونەوەی یارییەکە لە کاتی سەخت و چڕی یاری پەبجی مۆبایل؟ مەشڵەژێ چارەسەرەکە گەیشتووە و لێرەیە. لە ١٣ی ١١ی ٢٠٢٦، وەشانی نوێی (PUBG MOBILE FLASH) بە فەرمی بۆ هەردوو سیستەمی iOS و Android بڵاوکراوەتەوە. گرنگە بزانن ئەمە یارییەکی لاوەکی نییە، بەڵکو هەمان پەبجی مۆبایلی ڕەسەنە کە پێشتر کردووتە، بەڵام بە شێوازێکی زۆر خێراتر و قەبارە کەمتر بۆ مۆبایلەکەت.

هەمان هەژمار، هەمان لیستی هاوڕێیانت

وەشانی فلاش پشت بە هەمان سێرڤەرە جیهانییەکانی پەبجی مۆبایل دەبەستێت. دەتوانیت بە هەمان هەژماری پێشووت بچیتە ژوورەوە؛ هەموو دەستکەوتەکانت، ئاستەکەت، جلوبەرگەکانت و لیستی هاوڕێکانت وەک خۆیان دەمێننەوە. هەروەها دەتوانیت ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەو هاوڕێیانەت یاری بکەیت کە وەشانی ئاسایی پەبجی مۆبایل بەکاردەهێنن، بەبێ هیچ کێشەیەک.

قەبارەی زۆر بچووک و کۆنتڕۆڵی تەواو

گەورەترین گۆڕانکاری بریتییە لە کەمکردنەوەی قەبارەی دابەزاندنی یارییەکە. قەبارەی دابەزاندنی سەرەتایی بۆ ئامێرەکانی ئەندرۆید کەمترە لە ١ گێگابایت، وە بۆ ئای ئۆ ئێس کەمترە لە ٢ گێگابایت. یارییەکە ڕاستەوخۆ نەخشەی ئیڕانگڵ (Erangel) و شێوازی کلاسیكی لەسەر جێگیرکراوە. دروشمی ئەم وەشانە ئەوەیە: “ئەوەی پێویستتە دایبەزێنە، ئەوەی یاری پێناکەیت بیسڕەوە.”. دەتوانیت تەنها ئەو نەخشانە دابەزێنیت کە دەتەوێت و ئەوانی تر بسڕیتەوە بۆ ئازادکردنی شوێنی مۆبایلەکەت.

ئاستی کارکردنی بەرزتر و نیشاندانی زیرەکی جلوبەرگ

ئەم وەشانە باشترکراوە بۆ ئەوەی لەسەر مۆبایلە مامناوەند و ئابوورییەکان زۆر بە باشی کاربکات. بە بەراورد بە وەشانی تاقیکاری، سەقامگیری فڕەیمەکان (FPS) بە ڕێژەی ١٠٪ زیادیکردووە، وە کاتی چوونە ناو یاری ٢٠٪ خێراتر بووە. یەکێک لە تایبەتمەندییە ناوازەکان “نیشاندانی زیرەکی جلوبەرگ”ـە؛ ئەگەر یاریزانێکی بەرامبەر جلێک لەبەردا بێت کە تۆ دایتبەزاندبێت، یارییەکە جلێکی سادەی کاتی پیشان دەدات بۆ ئەوەی ڕێگری بکات لە دابەزینی فڕەیمەکانت لە کاتی شەڕکردندا.

پاراستنێکی بێ کەموکوڕی

خێرایی و قەبارەی بچووک مانای ئەوە نییە کە ئاسایشی یارییەکە پشتگوێ خراوە. وەشانی فلاش بە تەواوی گرێدراوە بە سیستەمی دژە-فێڵی (BANPAN)ـەوە، کە چاودێری یارییەکان دەکات و سزای خێرای ئەوانە دەدات کە دەیانەوێت فێڵ بکەن.

پەبجی مۆبایل فلاش بەتایبەتی بۆ یاریزانانی ناوچەکەمان (کوردستان و عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست) گونجاوە کە دەیانەوێت باشترین ئەزموون بە کەمترین قەبارە بەدەستبهێنن. لەم بەستەرانەی خوارەوە یارییەکە دابەزێنە و بگەڕێرەوە گۆڕەپانی جەنگ و چێژ ببینن لە ئەزموونێکی خێراتر و بێ لاگ!

لینکی داگرتن بۆ هەردوو سیستەمی ئەندرۆید و iOS

کرتە بکە بۆ داگرتن بۆ ئەندرۆید

کرتە بکە بۆ داگرتن بۆ iOS

تاگەکان PUBGMobile PUBGMOBILEFLASH
بۆچونی تۆ