ئامێرە هەمەجۆرەکان
9, ئەیلوول 2025
ئەپڵ Apple Watch Series 11 بە پشتگیری کردن لە 5G نمایش کرد

ئەپڵ نەوەی نوێی کاتژمێری زیرەکی Apple Watch نمایش کرد، لە ڕووی دیزاینەوە هەروەکو نەوەی پێشووترە و پشتگیری لە نەوەی پێنجەمی ئینتەرنێت (5G) دەکات.

هەروەها یەکەمین نەوەی کاتژمێری زیرەکی ئەپڵە کە پشتگیری لە نەوەی پێنجەمی ئینتەرنێت (5G) دەکات. پارێزەری ڕوونماکەشی دوو هێندە بەرگەگرترە لە نەوەی پێشووتری. جگە لەوەش یەکەمین کاتژمێری زیرەکی ئەپڵە کە توانای چاودێریکردنی پەستانی خوێنی (زەخت) هەیە لەسەر ئەو زانیارییانەی کە لە 30 ڕۆژی ڕابردوو کۆی کردووەتەوە. هەروەکو AirPods Pro 3 پشتگیری لە وەرگێڕانی ڕاستەوخۆ دەکات.

چاودێریکردنی نووستن باشتر کراوە و بەردەوام ئامۆژگاریت دەکات بۆ ئەوەی نووستنت باشتر بکەیت. کاتژمێرە زیرەکەکە بەرگەی 24 کاتژمێر دەگرێت و بە هەردوو بژاردەی لاشەی ئەلەمنیۆم و تیتانیۆم بەردەست دەبێت.
کاتژمێرە نوێیەکە بە نرخی دەستپێکی 349 دۆلارە و ئێستا داواکاری پێش وەختەی بەردەستە و لە 19ی ئەم مانگە بەردەست دەبێت بۆ کڕین.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.