مۆبایل و تابلێت
15, تشرینی یهكهم 2019
مۆبایلی Realme X2 Pro بە پڕۆسێسەری +Snapdragon 855 و کامێرای 64 مێگاپێکسڵ و نرخی 367$ ـەوە نمایشکرا

لە بۆنەیەکی تایبەتدا، کۆمپانیای Realme ـی چینی مۆبایلی ئاست بەرزی Realme X2 Pro ـی بە پڕۆسێسەری +Snapdragon 855 و کامێرای 64 مێگاپێکسڵ و نرخی 380$ ـەوە نمایشکرد.
مۆبایلەکە خاوەن ڕوونمایەکی گەورەیە بە قەبارەی 6.5 ئینج لە جۆری AMOLED و بە ڕوونی +Full HD و بە خێرایی 90 هێرتز و هەستەوەری پەنجەمۆریش لە ژێر ڕوونماکەیدا جێگیر کراوە. لە پشتەوە خاوەن 4 دانە کامێرای ئاست بەرزە بە ڕوونییەکانی 64 و 13 و 8 و 2 مێگاپێکسڵ و لە پێشەوەش خاوەن کامێرایەکە بە ڕوونی 16 مێگاپێکسڵ و لەسەر نۆچە دڵۆپەییەکەی جێگیر کراوە. هەرچی دەربارەی ڕەقەکاڵاکانی دیکەیەتی، پڕۆسێسەری Snapdragon 855 Plus ـی لەسەر جێگیرە و خاوەن ڕامی 6 و 8 و 12 گێگابایت و بیرگەی 64 و 128 و 256 گێگابایتییە. خاوەن پاترییەکە بە توانستی 4,000 ملی ئەمپێر و پشتگیری لە بارگاویکردنەوەی خێرا دەکات بە توانای 50 وات.

مۆبایلەکە خاوەن بیرگەی جۆری UFS 3.0 ـە و توانایەکی باشتری هەیە، هەروەها ماتۆڕی هەززەکردن (Vibration motor) ـی نوێی لەسەر جێگیرە و هەززەی باشتر کراوە. سەبارەت بە پەنجەمۆری ژێر ڕوونماکەی، خێراترین جۆرە و بە 0.23 چرکە قفڵ دەکاتەوە. هەروەها ڕوونماکەی خاوەن نوێبوونەوەی 90 هێرتزییە.
گرنگترین تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Realme X2 Pro:
- ڕوونما: قەبارە: 6.5 ئینج. جۆر: AMOLED. وردی نیشاندان: 1080 بە 2400 پێکسڵ. خێرایی: 90 هێرتز.
- دیزاین: نۆچ: هەیە. چاڵی ژێر ڕوونما: نییە.
- پڕۆسێسەر: (Qualcomm SDM855 Snapdragon 855+ (7 nm.
- گرافیک: Adreno 640.
- ڕام: 6 و 8 و 12 گێگابایت.
- بیرگە: 64 و 128 و 256 گێگابایت.
- ئەستووری: 8.7 میلیمەتر.
- کێش: 199 گرام.
- پاتری: 4,000 ملی ئەمپێر/کاتژمێر.
- بارگاویکردنەوە: پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی خێرا بە توانای 50 وات.
- کامێرای پشتەوە: سەرەکی: 64 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/1.8 و لە جۆری Wide. دووەم: 13 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.5 و لە جۆری Telephoto. سێیەم: 8 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.2 و لە جۆری Ultra Wide. چوارەم: 2 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.4 و لە جۆری Depth Sensor.
- کامێرای پێشەوە(سێڵفی): 16 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.0 لە جۆری دەرکەوتە.
- هەستەوەری ئاسایشی: هەستەوەری پەنجەمۆر لە ژێر ڕوونما.
- دەرچە: USB-C.
- ڕایەڵە: LTE – Wi-Fi 802.11 a/b/g/n/ac – dual-band – Wi-Fi Direct – hotspot – Bluetooth 5.0. تایبەتمەندی NFC: هەیە. تایبەتمەندی Radio: هەیە.
- سیمکارت: دوانە سیمکارت.
- ڕەنگ: شینی تێکەڵاو – سپی تێکەڵاو.
- دەنگ: 2 دانە بڵندگۆی Dolby Atmos.
- سیستەمی کارپێکەر: ColorOS 6.1 (بنچینەکراو لەسەر Android 9 Pie).
- حاڵەتی بەردەستبوون: بەردەست نییە.
- نرخ: دەست پێدەکات لە 367$.

نرخەکان:
- ڕامی 6 گێگابایت و بیرگەی 64 گێگابایت: 367$.
- ڕامی 8 گێگابایت و بیرگەی 128 گێگابایت: 410$.
- ڕامی 12 گێگابایت و بیرگەی 256 گێگابایت: 465$.
وا بڕیارە مۆبایلی Realme X2 Pro لە ڕێکەوتی 18 ـی ئەم مانگەدا دەست بکرێت بە فرۆشتنی لە ناوخۆی وڵاتی چیندا.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو، هەوادار و گەشەپێدەری سەکۆکانی ئەپڵ.