ئامێرە هەمەجۆرەکان
16, تشرینی یهكهم 2019
گووگڵ نەوەیەکی نوێی لە یاریدەدەری زیرەکی Nest Mini و بڵندگۆی زیرەکی Nest Wifi ـی ڕاگەیاندن

لە میانەی بەڕێوەچوونی بۆنەیەکی تایبەتدا، کۆمپانیای گووگڵ نەوەیەکی نوێی لە یاریدەدەری زیرەکی Nest Mini و بڵندگۆی زیرەکی Nest Wifi ـی ڕاگەیاندن.
ئامێری Nest Mini یاریدەدەری زیرەکە و تایبەتە بە نێو ماڵەکان، ئەم نەوە نوێیە خاوەن بڵندگۆیەکی گەورەتر و هەمان لاشەی نەوەی یەکەمیەتی. ئێستا هەندێک دوگمە لەسەر ئامێرەکە بوونیان هەن لە پاڵ چەند گڵۆپێکی LED ـدا بۆ ئاسان بەکارهێنان. ئامێری Google Nest Mini بە ڕەنگەکانی ڕەش و شینی کاڵ و پرتەقاڵی و زیوییەوە بە نرخی 49$ لە ڕێکەوتی 22 ـی ئەم مانگەدا بەردەست دەکرێت بۆ فرۆشتن.
سەبارەت بە ئامێری Nest Wifi، تێکەڵەیەکە لە بڵندگۆ و ڕاکێشەری شەپۆلی Wi-Fi. ئەم نەوە نوێیەی Nest Wifi توانای هەیە ڕاستەوخۆ پەیوەستی مۆدیەمی ئینتەرنێتەکەت ببێت و مەودای Wi-Fi زیاد بکات. نەوە نوێیەکەی ئامێرەکە بە ڕێژەی 25% داپۆشراوترە و خاوەن دەنگێکی باشتر و توانایەکی باشتری ڕاکێشانی مەودای ڕایەڵەیە.

نەوە نوێیەکەی Nest Wifi خاوەن دەرچەیەکی تایبەتی جیاوازە بۆ بارگاویکردنەوە لە جیاتی USB-C. هەروەها پێویستە پارەی زیاتر بدەیت ئەگەر بتەوێت یاریدەدەری دەنگی Google Assistant بەدەست بهێنیت. نرخی نەوە نوێیەکەی Nest Wifi لە 169$ ـەوە دەست پێدەکات و بە پێی بژاردەکانی نرخی تاوەکو 349$ بەرز دەبێتەوە. وا بڕیارە لە ڕێکەوتی 4 ـی مانگی داهاتوودا بەردەست بکرێت.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو، هەوادار و گەشەپێدەری سەکۆکانی ئەپڵ.