10
مۆبایل و تابلێت 21, نیسان 2021

بە فەرمی مۆبایلی Realme 8 بە چیپسێتی Mediatek Dimensity 700 و ڕوونمای 90 هێرتز نمایش کرا

 

 

ڕیەلمی و بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە هەوادارێکی گەورەی تەکنەلۆژیای تۆڕی نەوەی پێنجەمن، هەروەها ئامانجی ڕیەلمی ئەوەیە بە هەرزانترین نرخ بەرهەمەکان بەردەست بخات، ئێستا و ئەمڕۆ مۆبایلێکی هەرزانی بە ناوی Realme 8 5G نمایش کرد کە پشتگیری لە تۆڕی نەوەی پێنجەم دەکات

 

لەگەڵ مۆدێلی تۆڕی نەوەی چوارەم جیاوازیان هەیە و یەکەمین جیاوازی بە چیپسێت دەست پێ دەکات، جۆری تۆڕی نەوەی پێنجەم چیپسێتی Mediatek Dimensity 700 لە خۆ دەگرێت لە کاتێکدا جۆری تۆڕی نەوەی چوارەم چیپسێتی Helio G95 لە خۆ دەگرێت

 

پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت و بەرگەی 21 کاتژمێر ڤیدیۆ لێدانەوە دەگرێت بە پێی وتەی ڕیەلمی خۆی بێت، هەروەها پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی 18 وات دەکات

 

 

ڕوونمایەکی قەبارە 6.5 ئینجی لە جۆری LCD بە تێکڕای نوێ بوونەوەی 90 هێرتز و ڕوونی +1080 پێکسڵ و ڕووناکی 600 نێت لە خۆ دەگرێت، کە بە پێی وتەی ڕیەلمی بێت گونجاوە بۆ یاری کردن

 

کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 48 مێگاپێکسڵە و هاوێنەی وێنەی رەش و سپی و ماکرۆش لە خۆ دەگرێت، هەروەها کامێرای سێڵفی ڕوونی 16 مێگاپێکسڵە

 

بە بژاردەی ڕامی 4 گێگابایت تاوەکو 8 گێگابایت بەردەست دەبێت و بیرگەی 128 گێگابایت لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە بیرگەی دەرەکی تاوەکو قەبارەی 1 تێرابایت دەکات

 

 

مۆبایلەکە بۆ یەکەم جار لە وڵاتی تایلەند بەردەست دەبێت بە نرخی BHT 10,000 کە بە نزیکی دەکاتە 320 دۆلاری ئەمریکی

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان Realme ڕیەلمی
بۆچونی تۆ