10
ئای ئۆ ئێس 18, ئازار 2020

ئەپی فەرمی GitHub بۆ iOS و Android بەردەستکرا

لە دوای ئەوەی بۆ ماوەیەکی زۆر لە دۆخی تاقیکاریدا مایەوە، تۆڕی GitHub ـی سەر بە Microsoft ئەپی فەرمی خۆی بۆ هەردوو سیستەمی iOS و Android بەردەستکرد.

ئەپەکە ئاسانکاری بۆ خاوەن پڕۆژە پاشەکەوتکراوەکانی ناو تۆڕەکە دەکات تاوەکو بە ئاسانی پڕۆژەکانیان بە بێ پێویست بوون بە کۆمپیوتەر و هەر لە مۆبایلەکانیاندا بەڕێوە ببەن. بەکارهێنەران تێیدا دەتوانن هەریەکە لە کردارەکانی ڕێکخستنی کردارەکان، سەرنج لەسەر کێشەکان، کاردانەوە بۆ لێدوانەکان، پێداچوونەوە و لکاندنی ڕاکێشراوەکان ئەنجام بدەن.

بەشی Notifications لە نێو ئەپەکەدا بوونی هەیە، کە تێیدا ئاگادارکەرەوەکان نیشان دەدات و دەتوانیت بە ڕاکێشانیان بیانسڕیتەوە یاخود پاشەکەوتیان بکەیت.

 هەروەها دەتوانرێت کاردانەوە بۆ ئەو لێدوانانە ئەنجام بدرێت کە بەکارهێنەران لەسەر پڕۆژەکەت نووسیویانە.

وە لە نێو ئەپەکەدا دەتوانرێت کۆدی پڕۆژەکان ببیندرێن، بەڵام لە ڕاستیدا ناتوانیت کۆدەکان دەستکاری بکەیت لە ناویدا.

ئەپەکە لە تشرینی دووەمی پار ساڵ بۆ iOS و لە کانوونی دووەمی ئەمساڵ بۆ Android بە شێوەی تاقیکاری بەردەستکرا، لە ئێستادا بە نرخی خۆڕایی بەردەستە بۆ بەکارهێنەرانی هەردوو سیستەمە ناوبراوەکە.

  • GitHub
    دابەزاندن
  • GitHub
    دابەزاندن
  • سەرچاوە The Verge
    بۆچونی تۆ