10
رەقەکاڵا 23, تشرینی یه‌كه‌م 2019 بۆچوون

سامسۆنگ جۆرێکی نوێ لە چیپی Exynos ڕادەگەیەنێت

کۆمپانیای سامسۆنگی کۆری لە ئامادەکاریدایە بۆ ڕاگەیاندنی جۆرێکی نوێ لە چیپی Exynos بە توانایەکی زیاترەوە.

لە جریوەیەکدا لە تویتەر، هەژماری فەرمی چیپی Exynos ـی کۆمپانیای سامسۆنگ ڕایگەیاندووە کە جۆرێکی نوێ لە چیپی Exynos لە ڕێگایە. جریوەکە لە ڤیدیۆیەک پێکدێت و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە کە چیپە نوێیەکەی Exynos خاوەن قەبارەیەکی کەم دەبێت. جریوەکە بەبێ ئاشکراکردنی زانیاری زیاتر بوو لەسەر چیپە نوێیەکەی Exynos.

سەبارەت بە ناوی چیپە نوێیەکەی Exynos، تاوەکو ئێستا ئاشکرا نەکراوە و هیچ پڕوپاگەندەیەکیش لەسەری بوونی نییە.

لە سەرەتاکانی ئەمساڵدا، کۆمپانیای سامسۆنگ ڕایگەیاند کە سەرکەوتوو بوون لە گەشەپێدانی چیپی 5 نانۆمەتری، هەروەها کۆمپانیاکە ڕایگەیاند چیپە 5 نانۆمەترییەکە بە ڕێژەی 25% چڕی سلیکۆنی باشتر دەکرێت و بڕی 10% کەمتر وزە بەفیڕۆ دەدات و خاوەن توانایەکی زیاتر دەبێت. هەر بۆیە ڕەنگە چیپە نوێیەکەی Exynos قەبارەی 5 نانۆمەتری ببێت و ببێتە بچووکترین چیپ.

پێشبینی دەکرێت مۆبایلی نوێی Galaxy S11 خاوەن چیپێکی قەبارە 5 نانۆمەتری بێت، بەو هۆیەی کە کۆمپانیای Qualcomm لەگەڵ کۆمپانیای TSMC لە ئامادەکاریدان بۆ ڕاگەیاندنی چیپێکی قەبارە 5 نانۆمەتری لە ساڵی داهاتوودا.

سەرچاوە GSMArena
بۆچونی تۆ