10
ئۆتۆمبێل 24, تشرینی یه‌كه‌م 2019 بۆچوون

مانگی داهاتوو کۆمپانیای Ford یەکەمین ئۆتۆمبێلی کارەبایی بنچینەکراو لەسەر Mustang ڕادەگەیەنێت

کۆمپانیای Ford ـی ئەمریکی تایبەت بە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل، لە ئامادەکاریدایە بۆ نمایشکردنی یەکەمین ئۆتۆمبێلی کارەبایی بنچینەکراو لەسەر جۆری Mustang.

لە ڕاگەیاندراوێکدا، کۆمپانیای Ford بە فەرمی ڕێکەوتی 17 ـی مانگی داهاتووی دیاریکرد بۆ نمایشکردنی یەکەمین ئۆتۆمبێلی کارەبایی بنچینەکراو لەسەر جۆری Mustang. وەک لە وێنەی بڵاوکراوەکەدا بەدیار دەکەوێت، ئۆتۆمبێلە کارەباییە نوێیەکە لە جۆری SUV دەبێت و توانای دەبێت بە یەکجار بارگاویکردنەوە، مەودای 300 میل ببڕێت. لە پێشوودا بۆ چەند جارێک جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە ناوی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکە Mach E بێت، بەڵام پێدەچێت ناوی Mach 1 ببێت.

زۆرینەی تایبەتمەندییەکانی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکە بە نادیاری ماونەتەوە، بەڵام پێشبینی دەکرێت نرخی لە 50,000$ ـەوە دەستپێبکات و چەند بژاردەیەکی جیاوازی لێ بەردەست بکرێت. ڕێکەوتی بەردەستکردنی ئاشکرا نەکراوە.

کۆمپانیای Ford دەیەوێت سەرنجی تەواوەتی خۆی دەخاتە سەر ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان و بە بەردەستکردنی چەند ئۆتۆمبێلێکی کارەبایی نوێ، دەیەوێت ژمارەی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکانی بگەیەنێت بە 40 دانە تاوەکو ساڵی 2022.

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ