مۆبایل و تابلێت
26, تشرینی یەکەم 2019
مۆبایلی Vivo iQOO Neo 855 بە پڕۆسێسەری Snapdragon 855 و نرخی دەستپێکی 280$ ـەوە نمایشکرا

کۆمپانیای Vivo ـی چینی مۆبایلی نوێی iQOO Neo 855 ـی تایبەت بە یاریکردنی بە پڕۆسێسەری Snapdragon 855 و نرخی دەستپێکی 280$ ـەوە نمایشکرد.
مۆبایلی نوێی iQOO Neo 855 خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی 6.38 ئینج لە جۆری Super AMOLED و بە وردی نیشاندانی 1080 بە 2340 پێکسڵ. لە پشتەوە خاوەن 3 دانە کامێرایە بە ڕوونییەکانی 12 و 8 و 2 مێگاپێکسڵ و لە پێشەوەش خاوەن کامێرایەکە بە ڕوونی 16 مێگاپێکسڵ و لەسەر نۆچە دڵۆپەییەکەی سەر ڕوونماکەی جێگیر کراوە. پڕۆسێسەری Qualcomm Snapdragon 855 ـی لەسەر جێگیرکراوە و خاوەن ڕامی 6 و 8 گێگابایت و بیرگەی ناوەکی بە قەبارەکانی 64 و 256 گێگابایتییە. خاوەن پاترییەکە بە توانستی 4,420 ملی ئەمپێر و پشتگیری لە بارگاویکردنەوەی خێرا دەکات بە توانای 33 وات.
گرنگترین تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Vivo iQOO Neo 855:
- ڕوونما: قەبارە: 6.38 ئینج. جۆر: Super AMOLED. وردی نیشاندان: 1080 بە 2340 پێکسڵ.
- دیزاین: نۆچ: هەیە. چاڵی ژێر ڕوونما: نییە.
- پڕۆسێسەر: Qualcomm Snapdragon 855.
- گرافیک: 2.842GHz octa-core.
- ڕام: 6 و 8 گێگابایت.
- بیرگە: 64 و 256 گێگابایت.
- ئەستووری: 8.1 میلیمەتر.
- کێش: 193 گرام.
- پاتری: 4,420 ملی ئەمپێر/کاتژمێر.
- بارگاویکردنەوە: پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی خێرا بە توانای 33 وات.
- کامێرای پشتەوە: سەرەکی: 12 مێگاپێکسڵ دووەم: 8 مێگاپێکسڵ. سێیەم: 2 مێگاپێکسڵ.
- کامێرای پێشەوە(سێڵفی): یەکەم: 16 مێگاپێکسڵ.
- هەستەوەری ئاسایشی: هەستەوەری پەنجەمۆر لە ژێر ڕوونما.
- دەرچە: USB-C.
- سیمکارت: دوانە سیمکارت.
- ڕەنگ: ڕەش – مۆری تێکەڵاو – شینی ئاسمانی تێکەڵاو.
- سیستەمی کارپێکەر: Android 9 Pie.
- حاڵەتی بەردەستبوون: بەردەست نییە.
- نرخ: دەست پێدەکات لە 280$.
وا بڕیارە لە ڕێکەوتی 31 ـی ئەم مانگەدا مۆبایلی Vivo iQOO Neo 855 لە بازاڕەکانی وڵاتی چیندا بەردەست بکرێت بۆ فرۆشتن.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.