ئامێرە هەمەجۆرەکان 22, ته‌مموز 2021

بە فەرمی بیستۆکی بێتەلی OnePlus Buds Pro بە تایبەتمەندی لابەری ژاوە ژاو و زیاترەوە نمایش کرا

 

لە پاڵ نمایش کردنی مۆبایلی OnePlus Nord 2 5G، وەن پڵەس ئەمڕۆ بیستۆکی بێتەلی OnePlus Buds Pro نمایش کرد

 

بیستۆکە بێتەلەکە پشتگیری لە تایبەتمەندی لابەری ژاوە ژاو دەکات و پشتگیری لە تایبەتمەندییەکانی Dolby Atmos و Bluetooth 5.2 دەکات، پاترییەکەی بەرگەی 10 کاتژمێر کار کردن دەگرێت بە بێ کەیس و بە بێ کار کردنی تایبەتمەندی لابەری ژاوە ژاو، هەروەها بە کەیسەوە بەرگەی 33 کاتژمێر کار کردن دەگرێت

لە ڕێگەی دەرچەی Type-C ـەوە بارگاوی دەکرێتەوە و بڕوانامەی IP55 هەیە بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆز

 

بیستۆکە بێتەلەکە لە ئەوروپا لە ڕۆژی 25 ـی مانگی داهاتوو بەردەست دەبێت بە نرخی 150 یۆرۆ

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان OnePlus وەن پڵەس
بۆچونی تۆ