ڕیەلمی 7, کانوونی یەکەم 2023

مۆبایلی Realme GT 5 Pro لە چین نمایش کرا

ئەمڕۆ ڕیەلمی لە چین کۆنگرەی بەست و مۆبایلی Realme GT 5 Proی نمایش کرد، کە هەمان تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی وەن پڵەس 12ی هەیە بە هەندێک گۆڕانکارییەوە.

ڕوونمای مۆبایلەکە قەبارەی 6.78 ئینجە و لە جۆری AMOLED بە پانێڵی LTPO و ڕوونی 1.5K و تێکرایی نوێ بوونەوەی 144 هێرتز و ڕووناکی تاوەکو 4,500 نیت. کامێرای سەرەکی ڕوونی 50 مێگاپیکسڵە بە هەستەوەری Sony LYT-808 و پشتگیری کردن لە OIS. کامێرای تێلەفۆتۆی هەیە بە ڕوونی 50 مێگاپێکسڵ بە هەستەوەری ئاست بەرزی IMX890 کە توانای سێ هێندە نزیکردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵی هەیە و پشتگیری لە OIS دەكات، هەروەها کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 8 مێگاپیکسڵ و 32 مێگاپیکسڵیش بۆ کامێرای سێڵفی.

ڕیەلمی هەندێک جووڵەی دەستی بۆ مۆبایلەکە بەردەست خستووە و تێهەڵکێشی کردووە لەگەڵ زیرەکی دەستکرد.

قەبارەی پاترییەکەی 5,400 مللی ئەمپێر / کاتژمێرە بە بارگاوی کەرەوەی 100 وات و بارگاوی کەرەوەی بێ تەلی 50 وات، هەروەها بارگاوی کەرەوەی پێچەوانەی 10 وات. لەگەڵ بڕوانامەی IP64 بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆز. بە چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 3 بەهێز کراوە.

ڕیەلمی بە پێگەی Android Authority ڕاگەیاندووە هیچ پلانێکیان نییە ئەم مۆبایلە لە بازاڕەکانی جیهان بەردەست بخەن و تایبەت دەبێت بە چین، مۆبایلەکە لە چین بەم شێوەیە دەبێت:

12-256GB= $479

16GB-1T= $606

سەرچاوە Android Authority
تاگەکان Realme ڕیەلمی
بۆچونی تۆ