هەواڵ 22, تشرینی یەکەم 2024

هواوەی HarmonyOS Next ڕاگەیاند، وەشانی نوێی سیستەمەکەی بۆ ڕکابەری ئەندرۆید

هواوەی وەشانی نوێی سیستەمە وەگەڕخەرەکەی بە ناوی HarmonyOS Next ڕاگەیاند. ئەمە یەکەمین سیستەمی وەگەڕخەری کۆمپانیاکەیە کە بە تەواوەتی سەربەخۆ بێت لە ئەندرۆید و Linux kernel بە ئامانجی گواستنەوەی ئامێرەکانی بۆ سیستەمی کارپێکردنێکی تەواو ناوخۆیی.

بڕیارە HarmonyOS Next لە ئێستادا بۆ چین بەردەست بێت بۆ بەرهەمە پشتگیری لێ کراوەکان. هەروەها بەردەست خستنی بۆ دەرەوەی چینیش پشت ڕاست کراوەتەوە. سیستەمەکە پەرەی پێدراوە بۆ مۆبایلە زیرەکەکان و دەستبەند و کاتژمێرە زیرەکەکان و ئامێرە زیرەکەکانی ناوماڵ و ئۆتۆمبێل و زیاتریش.

کۆمپانیاکە ڕایگەیاند لە ئێستادا 15,000 ئەپ بەشێکن لە سیستەمەکەیان و زیاتریش لە ڕێگان.

ڕوونما قوفڵی نوێ و ئەنیمەیشنی خێراتر و زیرەکی دەستکردی بەهێزتر و نوێکردنەوەی دیزاین بە شێوەیەکی گشتی بەشێکن لەم وەشانە نوێیەی سیستەمەکەی هواوەی. لە ڕێگەی تایبەتمەندی Huawei Share 2.0 دەتوانیت بە خێرایی ئاڵوگۆری فایلەکان بکەیت، بۆ نموونە 1.2 گێگابایت دەتوانیت ئاڵوگۆڕ بکەیت لە ماوەی 8 چرکەدا. بەمزووانە وادەی بەردەست بوونی بۆ دەرەوەی چین و بەشەکانی دیکەی جیهان دیاری دەکرێت.

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان Huawei هواوەی
بۆچونی تۆ