10
گەرمترین 28, تشرینی یه‌كه‌م 2019 بۆچوون

ڕێکەوتی بەردەستکردن و بەشێک لە تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Vivo X30 دزەیان پێکرا

کۆمپانیای Vivo لە ئامادەکاریدایە بۆ ڕاگەیاندنی نوێترین مۆبایلی خۆی. لە مانگی ڕابردوودا، کۆمپانیاکە ڕێکەوتننامەیەکی لەگەڵ کۆمپانیای Samsung ـدا ڕاگەیاند بە مەبەستی دابینکردنی چیپی Exynos 980 ـی 5G بۆ مۆبایلەکانی Vivo.

ئەمڕۆ، چەند وێنەیەکی دزەپێکراوی پەیوەندیدار بە Vivo X30 دزەیان پێکرا. لە وێنەکاندا وا دیارە مۆبایلەکە لە ژووری نمایشکردندا دانراوە و ئامادە کراوە بۆ نمایش کردن. بە پێی ڕێککەوتنەکەی Vivo و Samsung ببێت، مۆبایلی Vivo X30 خاوەن پڕۆسێسەری Exynos 980 ـی پشتگیر لە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G دەبێت. هەروەها وێنەکان پشتڕاستی دەکەنەوە کە مۆبایلەکە خاوەن ڕوونمایەکی پڕاوپڕ و بێ نۆچ دەبێت، ئەمەش مانای ئەوەیە کامێرای پێشەوەی مۆبایلەکە لە جۆری دەرکەوتە دەبێت.

لە کۆمەڵێک وێنەی دیکەدا، ئاشکرا دەبێت کە مۆبایلی Vivo X30 لە پشتەوە خاوەن 3 دانە کامێرای بە توانا دەبێت، بەڵام ڕوونییان نەزاندراون.

بە پێی ئەوە بێت کە مۆبایلەکە خاوەن پڕۆسێسەری Exynos 980 ـی سامسۆنگ دەبێت، ئەوا بە تەنها یەک بژاردە لە مۆبایلەکە بە پشتگیر لە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G ـەوە بەردەست دەکرێت.

تایبەتمەندییەکانی دیکەی مۆبایلەکە تاوەکو ئێستا نەزاندراون، بەڵام دەزانین کە کۆمپانیای Vivo لە مانگی 12 ـی ئەمساڵدا مۆبایلەکە نمایش دەکات.

سەرچاوە GSMArena
بۆچونی تۆ