ئای تێل 26, ئەیلوول 2023

مۆبایلی Itel P55 5G نمایش کرا

 

براندی ئای تێل یەکێک لە هەرزانترین مۆبایلەکانی لە جیهاندا نمایش کرد کە پشتگیری لە 5G بکات. مۆبایلەکە ناوی P55 5G ـیە. ڕوونمایەکی قەبارە 6.6 ئینجی لە جۆری LCD بە ڕوونی +HD و تێکڕای نوێبوونەوەی 90 هێرتز لە خۆ دەگرێت.

چیپسێتی Mediatek Dimensity 6080 لەسەر جێگیر کراوە و کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە، لەگەڵ سێڵفییەکی 8 مێگاپێکسڵی.

پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 18 وات هەیە و پەنجەمۆری لاتەنیشت لە خۆ دەگرێت.

نرخی مۆبایلەکە لە هیندستان بۆ بیرگەی 64 گێگابایت و ڕامی 4 گێگابایت بریتییە لە 116 دۆلار و بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 120 دۆلار.

سەرچاوە English Jagran
تاگەکان ئای تێل Itel
بۆچونی تۆ