تێکنۆ 26, شوبات 2024

تێکنۆ مۆبایلی Pova 6 Pro بە پاتری 6,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری و کامێرای 108 مێگاپێکسڵی نمایش کرد

تێکنۆ ئەمڕۆ لە کۆنگرەی MWC 2024 چەندین بەرهەمی نوێ و لە نێویاندا مۆبایلی Pova 6 Proی نمایش کرد. ڕوونمایەکی قەبارە 6.78 ئینجی لە جۆری AMOLED بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز لە خۆ دەگرێت. چیپسێتی MediaTek Dimensity 6080 لەسەر جێگیر کراوە و پاترییەکی قەبارە 6,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 70 وات هەیە و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی پێچەوانەش دەکات بە توانای 10 وات.

کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 108 مێگاپێکسڵە و هەستەوەری قووڵی 2 مێگاپێکسڵی هەیە، لەگەڵ سێڵفییەکی 32 مێگاپێکسڵی.

لە دواوەیدا دیزاینێکی ڕوونی هەیە و ڕووناککەرەوە لە خۆ دەگرێت کە کۆی گشتی ڕووناککەرەوەکان بریتییە لە 210LED. تێکنۆ نرخ و کاتی بەردەست بوونی مۆبایلەکەی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام ڕایگەیاند مۆبایلەکە لە هیندستان، سعودیە، فلیپین لە کۆتایی ئەم مانگە و لە چەند مانگی داهاتووش لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا، باشووری ئاسیا، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، و ئەمریکای لاتین بەردەست دەبێت.

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان MWC MWC 2024 Tecno تێکنۆ
بۆچونی تۆ