10
ئەپڵ 12, تشرینی دووه‌م 2019 بۆچوون

ڕەنگە لەم هەفتەیەدا ئەپڵ کۆنگرەیەکی تایبەت بە ڕاگەیاندنی MacBook Pro ـی 16 ئینج ئەنجام بدات

لاپتۆپی MacBook Pro ـی 16 ئینجی بۆ ماوەیەکی زۆرە دەنگۆی ڕاگەیاندنی دەربارە هەیە. بەڵام، تاوەکو ئێستا کەس نازانێت کەی ڕادەگەیەنێت، ڕەنگە ئەم هەفتەیە بێت؟

پێگەی 9To5Mac ڕایگەیاند کە چاوەڕێ دەکەن لەم هەفتەیەدا کۆمپانیای ئەپڵ دووەمین گەورەترین کۆنگرەی خۆی لە ئەمساڵدا لە شاری نیویۆرک ئەنجام بدات، لەو کاتەوەی کە لە مانگی 9 ـی ئەمساڵدا 3 دانە ئایفۆنی نوێ و نوێترین زنجیرەی کاتژمێری زیرەکی Apple Watch ـی ڕاگەیاند. پێشبینی دەکرێت لە کۆنگرەکەدا لاپتۆپی MacBook Pro ـی 16 ئینج بە دیزاینێکی نوێ و چارەسەرکردنی کێشەکانی تەختەکلیلە پەپوولەییەکەوە ڕابگەیەندرێت، هاوکات دەبێتە قەبارە گەورەترینی زنجیرە لاپتۆپەکانی MacBook Pro کە تاوەکو ئێستا بەردەست کرابێت.

ئەپڵ لە شاری نیویۆرکی ویلایەتی نیویۆرکی ئەمریکا هۆڵێکی هەیە کە کۆنگرە تایبەتەکانی تێدا ئەنجام دەدات و ئامێرەکانی تێدا ڕادەگەیەنێت. پێدەچێت بۆ ماوەیەکی زۆر بێت بەژداربووان بانگهێشت کرابێتن و تەنها مابێتەوە لەسەر ئەنجامدانی کۆنگرەکە.

بەڵام، گریمانەیەکی دیکەش هەیە سەبارەت بە دەنگۆی ئەنجامدانی کۆنگرەیەکی نوێ لە لایەن ئەپڵەوە لەم هەفتەیەدا، ئەویش دووبارە ڕاگەیاندنەوە و بەردەستکردنی کۆمپیوتەری ئاست بەرزی Mac Pro و مۆنیتەری Pro Display XDR ـەیە لە کۆنگرەکەدا، کە لە مانگی 6 ـی ئەمساڵدا ڕاگەیاندران و تاوەکو ئێستا بەردەست نەکراون.

کێ دەزانێت چی ڕوودەدات. کەی ئای تی ئێن هەمیشە لە خزمەتی خوێنەرانیدایە و لە کاتی ئەنجامدانی کۆنگرەیەکی لەو جۆرە، بێگومان چالاکی دەبێت.

سەرچاوە 9To5Mac
بۆچونی تۆ