ئێچ پی
5, کانوونی دووەم 2026
نوێترین لاپتۆپەکانی ئێچ پی لە زنجیرەی OmniBooks ڕوونمای OLED و چیپی بەهێزتر لە خۆ دەگرن

ئێچ پی لە بۆنەی CES 2026 نوێکردنەوەی لە زنجیرە لاپتۆپی OmniBook ئەنجامدا. لە نێویاندا مۆدێلی ئەڵترا هەبوو بە ناوی HP OmniBook Ultra 14 کە کاتی بەردەست خستن و نرخی ئاشکرا نەکراوە. سەرنجی سەرەکی ئەم لاپتۆپە لەسەر زیرەکی دەستکردە و لەو لایەنەوە زۆر بەهێز کراوە، سوپاس بۆ زنجیرە چیپی AMD Ryzen AI 300. ئێستا لە جیاتی بژاردەی ڕامی 32 گێگابایت لاپتۆپەکە بە بژاردەی تاوەکو 64 گێگابایت بەردەستە و بیرگەکەشی بەرز دەکرێتەوە بۆ 2 تێرابایت لە جۆری SSD.
ئەم لاپتۆپە بە بژاردەی چیپی ئێنتێڵ و سناپدراگۆنیش بەردەست دەبێت و گرافیکی ناوەکی هەیە.

گۆڕانکاری گەورەش لە ڕوونما 14 ئینجییەکەی کراوە و ئێستا لە جۆری OLED ـە بە ڕوونی 2880 * 1800 پێکسڵ. وە لە پاتریش بەهێز کراوە و ئێستا بەرگەی 20 کاتژمێر دەگرێت.
لە پاڵ جۆری ئەڵترا، جۆری OmniBook 7 و OmniBook 5 بەردەست دەبن. جۆری OmniBook 7 تەنها بە چیپی ئەی ئێم دی و جۆری OmniBook 5 بە هەردوو چیپی ئێنتێڵ و ئەی ئێم دی بەردەست دەبێت. هەردوو مۆدێلەکە بە قەبارەی 14 ئینج و 16 ئینج بەردەست دەبن. جۆری OmniBook 3 نمایش کرا کە بە قەبارەی 14، 16، 17 ئینج بەردەست دەبێت و بژاردەی چیپسێتی لە هەر سێ کۆمپانیاکەوە هەیە.

میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.