سامسۆنگ
15, ئازار 2023
بەفەرمی هەردوو مۆبایلی Galaxy A54 و Galaxy A34 بە ڕوونمای SuperAMOLED تێکرایی نوێ بوونەوەی 120 هێرتز نمایش کران

دوای هەفتەیەک لە هەواڵی دزە پێکراو لەسەر مۆبایلەکان، ئەمرۆ سامسۆنگ هەردوو مۆبایلی Galaxy A54 و Galaxy A34 نمایش کرد.
ڕوونماکانیان هەمان تایبەتمەندییان هەیە جگە لە قەبارەیان کە Galaxy A54 خاوەن ڕوونمایەکی 6.4 ئینجە لەبەرامبەردا Galaxy A34 قەبارەی ڕوونماکەی 6.6 ئینجە، لەجۆری SuperAMOLED بەڕوونی 1080 و تێکرایی نوێ بوونەوەی 120 هێرتز، هەروەها پشتیگیری لە تایبەتمەندیی Vision Booster Support دەکەن.

هەردوو مۆبایلەکە خاوەنی بڕوانامەی IP67 بۆ دژە خۆڵ و ئاو، هەروەها هەردووکیان قەبارەی پاترییەکانیان 5000 مللی ئەمپێر / کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 25 واتی. هەروەها لێرەدا تایبەمەندییە هاوبەشەکانیان کوتایی پێ دێت.
ئێستاش دێینە سەر باسی کامێراکانیان، Galaxy A54 کامێرای سەرەکی بەڕوونی 50 مێگاپیکسڵ و کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 12 مێگاپیکسڵ و هەروەها 5 مێگاپیکسڵ بۆ کامێرای ماکرۆ و کامێرای سێڵفیش بەڕوونی 32 مێگاپیکسڵ.
هەرچی کامێراکانی برا بچووکەکەیە Galaxy A34، کامێرای سەرەکی بە ڕوونی 48 مێگاپیکسڵ و کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 8 مێگاپیکسڵ و کامێرای ماکرۆ بە ڕوونی 5 مێگاپیکسڵ هەروەها کامێرای سێڵفیش بە ڕوونی 13 مێگاپیکسڵ.

برا گەورە Galaxy A54 چیپسێتی Exynos 1380 لەسەر جێگیر کراوە، لە بەرامبەردا Galaxy A34 بە چیپسێتی Dimensity 1080 بەهێز کراوە. هەردوو مۆبایلەکە بە ڕامی 8 گێگابایت و 6 گێگابایت و بیرگەی 128 گێگابایت و 256 گێگابایت بەردەست دەبن.
نرخی دەستپێکی Galaxy A34 بریتییە لە 390 یۆرۆ، نرخی دەستپێکی برا گەورەکەش بریتییە لە 500 یۆرۆ. مۆبایلەکان ئەم مانگە لە بازاڕەکانی ئەوروپا و ئاسیا بەردەست دەبن.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.