10
ئەپڵ 23, تشرینی دووه‌م 2019 بۆچوون

ئەپڵ ڕێکەوتی بەردەستکردنی فیلمی The Banker ـی لە خزمەتگوزاری +Apple TV ـدا دواخست بۆ کاتێکی نادیار

بە شێوەیەکی لە ناکاو، کۆمپانیای ئەپڵ ڕێکەوتی بەردەستکردنی فیلمی The Banker ـی لە خزمەتگوزاری +Apple TV ـدا دواخست بۆ کاتێکی نادیار.

وا بڕیار بوو لە ڕێکەوتی 6 ـی مانگی داهاتوودا فیلمی The Banker لە خزمەتگوزاری +Apple TV ـدا بەردەست بکرێت، کە فیلمێکی بەرهەمهێندراوی کۆمپانیای ئەپڵە، بەڵام بە شێوەیەکی لە ناکاو کۆمپانیا ئەمریکییەکە ڕێکەوتی بەردەستکردنی فیلمەکەی دواخست. هۆکاری دواخستنی ڕێکەوتی بەردەستکردنی فیلمەکە، دەگەڕێتەوە بۆ هەبوونی هەندێک جنێوی نەشیاوی سێکسی کە بەرامبەر کەسایەتی Anthony Mackie دەکرێت لە فیلمەکەدا، Bernard Garrett Jr ڕۆڵی کەسایەتییە ناوبراوەکە دەگێڕێت لە فیلمەکەدا.

یەکێک لە وتەبێژەکانی کۆمپانیای ئەپڵ سەبارەت بە دواخستنی بەردەستکردنی فیلمەکە بۆ پێگەی The Verge دوواوە و ڕایگەیاند:

لە سەرەتاکانی ئەمساڵدا فیلمی The Banker ـمان کڕی و هەنگاومان نا بەرەو فیلمێکی شانۆیی کە خاوەن چیرۆکێکی پەروەردەییە سەبارەت بە گۆڕانی کۆمەڵگە. لە هەفتەی ڕابردوودا، هەندێک ئاگادارکەرەوەمان سەبارەت بە فیلمەکە بەدەست گەیشت. هاوشانی درووستکەرانی فیلمەکان، پێویستمان بە هەندێک کاتە بۆ بڕیاردان لەسەر ئەنجامدانی هەنگاوەکانی داهاتوو لەسەر فیلمەکە. لەم ساتەدا، چیدیکە خاوەندارێتی فیلمی The Banker ناکەین لە بۆنەی AFI Fest ـدا.

تاوەکو ئێستا ئەپڵ ڕێکەوتی دواخراوی بەردەستکردنی فیلمەکەی ئاشکرا نەکردووە، هەر بۆیە ڕەنگە تاوەکو ماوەیەک ڕێکەوتی بەردەستکردنی بە نادیاری بمێنێتەوە، یاخود هەر بەردەست نەکرێت.

بەڕێز .Garrett Jr ڕۆڵگێڕی سەرەکییە لە فیلمی The Banker ـدا و بووەتە یەکێک لە هۆکارەکانی زیادکردنی ناوبانگی فیلمەکە بەر لە بەردەستبوونیەوە. فیلمی The Banker یەکێک بوو لەو فیلمانەی کە وا بڕیار بوو لە ئەمساڵدا کۆمپانیای ئەپڵ لە خزمەتگوزاری +Apple TV ـدا بەردەستی بکات، لە پاڵ فیلمەکانی The Elephant Queen و Hala ـەوە.

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ