10
ئامێرە هەمەجۆرەکان 1, كانونی یه‌كه‌م 2019 بۆچوون

چۆنیەتی پەیوەستکردنی کۆنتڕۆڵی PlayStation 4 DualShock بە ئایفۆن، ئایپاد یاخود ئەپڵ تیڤییەوە

دەتەوێت کۆنتڕۆڵی PlayStation 4 DualShock ـەت پەیوەستی یەکێک لە ئامێرەکانی ئایفۆن، ئایپاد یاخود ئەپڵ تیڤی بکەیت؟ ئێستا لە هەموو کاتێک ئەنجامدانی ئەمە ئاسانترە. شوێن وردەکارییەکانی ئەم بابەتە بکەوە.

یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی وەشانە نوێیەکانی iOS 13 و iPadOS 13 و tvOS 13، هەبوونی پشتگیری پەیوەستکردنی کۆنتڕۆڵەکانی PlayStation 4 و Xbox One و کۆنتڕۆڵەکانی دیکە بوو بە ئامێرەکانەوە بۆ سوود وەرگرتن لێیان بە مەبەستی یاریکردن. هۆکاری ئەنجامدانی ئەم کارە لە لایەن ئەپڵەوە، بە هۆی پەیدابوونی خزمەتگوزاری Apple Arcade ـی تایبەت بە یاریکردن بوو.

چۆنیەتی پەیوەستکردنی کۆنتڕۆڵی PlayStation 4 DualShock بە ئایفۆن یاخود ئایپاد:

  • کردنەوەی ئەپی Settings لە ئایفۆن یاخود ئایپاد.
  • کردنەوەی بەشی Bluetooth.
  • ئێستا پێویستە ئەم کردارە لەسەر کۆنتڕۆڵی PlayStation 4 DualShock ـەکەت ئەنجام بدەیت: فشار لەسەر دوگمەکانی PS و SHARE ـی سەر کۆنتڕۆڵەکە بکە.
  • فشار لەسەر هەردوو دوگمەکە بهێڵەرەوە تاوەکو 5 چرکە و پرتە کردنی گڵۆپی LED ـی کۆنتڕۆڵەکە.
  • ئێستا بگەڕێرەوە بۆ سەر ئایفۆن یاخود ئایپادەکەت: تێبینی دەرکەوتنی ناوی DUALSHOCK 4 Wireless Controller دەکەیت لە لیستی بەشی Bluetooth ـدا.
  • کرتە لەسەر ناوەکە بکە.
  • ئێستا بە سەرکەوتوویی کۆنتڕۆڵەکە پەیوەستی ئامێرەکەت بوو.

چۆنیەتی پەیوەستکردنی کۆنتڕۆڵی PlayStation 4 DualShock بە ئەپڵ تیڤی:

  • کردنەوەی ئەپی Settings.
  • کردنەوەی بەشی Remotes and Devices.
  • کردنەوەی بەشی Bluetooth.
  • ئێستا پێویستە ئەم کردارە لەسەر کۆنتڕۆڵی PlayStation 4 DualShock ـەکەت ئەنجام بدەیت: فشار لەسەر دوگمەکانی PS و SHARE ـی سەر کۆنتڕۆڵەکە بکە.
  • فشار لەسەر هەردوو دوگمەکە بهێڵەرەوە تاوەکو 5 چرکە و پرتە کردنی گڵۆپی LED ـی کۆنتڕۆڵەکە.
  • ئێستا بگەڕێرەوە بۆ سەر ئەپڵ تیڤییەکەت: تێبینی دەرکەوتنی ناوی DUALSHOCK 4 Wireless Controller دەکەیت لە لیستی بەشی Bluetooth ـدا.
  • کرتە لەسەر ناوەکە بکە.
  • ئێستا بە سەرکەوتوویی کۆنتڕۆڵەکە پەیوەستی ئامێرەکەت بوو.

لە دوای تەوابوون لە بەکارهێنانی کۆنتڕۆڵەکە، دەتوانیت لە بەشی Bluetooth ـی ئامێرەکەتدا کرتە لە هێمای (i) بکەیت و ئامێرەکە ناچالاک بکەیت.

چێژ لە یاریکردنەکەت ببینە!

بۆچونی تۆ