ئای ئۆ ئێس 9, كانونی یه‌كه‌م 2019

گووگڵ دەستیکرد بە بەردەستکردنی دۆخی نهێنی (Incognito Mode) بۆ ئەپی Google Maps لە iOS

ئەمڕۆ کۆمپانیای گووگڵ بە فەرمی ڕایگەیاند کە دەستیکرد بە بەردەستکردنی دۆخی نهێنی (Incognito Mode) بۆ بەکارهێنەرانی ئەپی Google Maps لە iOS. بۆ یەکەمجار کۆمپانیاکە لە کۆنگرەی گەشەپێدانی I/O ـی مانگی 5 ـی ئەمساڵدا بەردەستکردنی ئەم تایبەتمەندییەی بۆ ئەپەکە ڕاگەیاند و ماوەیەکی زۆرە لە Android بەردەستە.

دۆخی نهێنی (Incognito Mode) ـی ئەپی Google Maps هاوشێوەی هەمان دۆخە لە وێبگەڕی Google Chrome بە کاراکردنی، دەتوانیت گەڕان بۆ شوێنەکان ئەنجام بدەیت، بە بێ ئەوەی گووگڵ توانای تۆمارکردنی مێژووی گەڕانەکانی هەبێت بۆ هەژمارەکەت. دۆخی نهێنی (Incognito Mode) بە کرتە کردن لە وێنەی هەژمار لە شریتی گەڕان و لە پاشان لە بژاردەی “Turn on incognito mode” کارا دەبێت.

ئەپی Google Maps تاکە ئەپی گووگڵ نییە کە خاوەن دۆخی نهێنی (Incognito Mode) ـە. لە ساڵی 2018 ـەدا، گووگڵ دۆخەکەی بۆ ئەپی YouTube ڕاگەیاند.

هەروەها گووگڵ ئەوەشی ڕاگەیاند کە لە مانگی داهاتووەوە ڕێگە بە بەکارهێنەرانی ئەپی Google Maps لە Android دەدات تاوەکو بە دیاریکراوی مێژووی زانیارییەکانی گەڕانەکان بسڕنەوە.

  • Google Maps
    دابەزاندن
  • Google Maps
    دابەزاندن
  • سەرچاوە The Verge
    بۆچونی تۆ