ئەپ و نەرمەکاڵا
27, كانونی یهكهم 2019
10 باشترین ئەپەکانی Android بۆ ساڵی 2019

لەم بابەتەدا، کەی ئای تی ئێن 10 باشترین ئەپەکانی تایبەت بە Android ـتان بۆ ساڵی 2019 لەگەڵدا هاوبەشی پێ دەکات.

ئەپێکی ئاسایشییە و ڕێگەت پێ دەدات بۆ ماوەیەکی کاتی مۆڵەتی بەکارهێنانی شوێن ببەخشیت بە ئەپەکان. بۆ نموونە؛ ئەگەر مۆڵەتی بەکارهێنانی شوێن ببەخشیت بە ئەپی Facebook، دەتوانیت وای لێ بکەیت کە لەگەڵ دەرچوون لە ئەپەکەدا، مۆڵەتەکە ڕابگیرێت.
نرخ: 0.99$.
Bouncer
دابەزاندن

بیرگەی هەورییە و تایبەتە بە پاشەکەوتکردنی پەڕگە جیاوازەکان. تاوەکو قەبارەی 15 گێگابایتت پێ دەدات بە خۆڕایی و دەتوانیت بە پارەی زیاتر قەبارەی زیاتر بەدەست بهێنیت.
نرخ: خۆڕایی.
Google Drive
دابەزاندن

ئەپی Waze یەکێکە لە باشترین ئەپە نەخشەییەکان. دەتوانیت سوودی لێ ببینیت بۆ گەشتەکان بە مەبەستی زانینی شوێنەکان. هەروەها دەوڵەمەندە بە ژمارەیەک تایبەتمەندی دیکە.
نرخ: خۆڕایی.
Waze
دابەزاندن

ئەپی Google Assistant یاریدەدەری دەنگییە و لە ڕێگەی پرسیارکردنەوە دەتوانێت فرمانەکانت جێبەجێ بکات. بۆ نموونە؛ داواکردن بۆ کردنەوەی ئەپێک.
نرخ: خۆڕایی.
Google Assistant
دابەزاندن

پێشنیازکردنی خزمەتگوزارییە پەخشکەرەکان بۆ بەکارهێنەران ئەستەمترین شتە، چونکە هەر یەکە و خزمەتگوزارییەکی بەلاوە دڵخوازە. بەڵام خزمەتگوزاری YouTube Music ـی تایبەت بە گوێگرتن لە میوزیکەکان یەکێکە لە باشترین خزمەتگوزارییە پەخشکەرەکان و لە نێویدا سەدان هەزار میوزیک بوونی هەن.
نرخ: خۆڕایی.
YouTube Music
دابەزاندن

ئەم ئەپە تایبەتە بە پاشەکەوتکردنی وشە نهێنییەکانی هەژمارەکان و شایەنی ئەوەیە کە متمانەی پێ بکرێت.
نرخ: خۆڕایی.
LastPass
دابەزاندن

لە ڕێگەی ئەم ئەپەوە دەتوانیت دیزاین و شێوازی ڕێکخستنی پەڕەی هۆمی ئەندرۆیدەکەت دەستکاری بکەیت.
نرخ: خۆڕایی.
Nova Launcher
دابەزاندن

باشترین ئەپی تایبەت بە گوێگرتن لە پۆدکاستەکانە و سەدان هەزار پۆدکاستی جۆراوجۆری تێدا بوونی هەیە.
نرخ: خۆڕایی.
Podcast Addict
دابەزاندن

یەکێکە لە باشترین بەڕێوەبەری پەڕگەکان بۆ ئەندرۆید، دەتوانیت وەکو جێگرەوە بۆ ئەپی سەرەکی بەڕێوەبەری پەڕگەکان بەکاری بهێنیت.
نرخ: خۆڕایی.
Solid Explorer
دابەزاندن

تەختەکلیلی SwiftKey باشترین تەختەکلیلی لایەنی سێیەمە بۆ پشت پێبەستن. خاوەن تایبەتمەندی SwiftKey Flow ـە کە ڕێگەت دەدات دوگمەکان لە ڕێگەی دەست خشاندن لە ڕوونما بەکاربهێنیت لە جیاتی کرتە کردن لە دوگمەکان. لە پاڵ هەبوونی ئیمۆجییەکان و ژمارەیەک تایبەتمەندی دیکەی ناوازەوە.
نرخ: خۆڕایی.
SwiftKey
دابەزاندن
ماکوان بەرزان
نووسەر و بەڕێوەبەری نووسین لە کەی ئای تی ئێن. گەشەپێدەری iOS، هەواداری و خوێندکاری پەیمانگەی زانستی کۆمپیوتەر.