ئەپڵ 6, حوزه‌یران 2023

ئەپڵ ماک بووک ئێیەری نوێی بە ڕوونمای 15 ئینجی نمایش کرد

دەنگۆکان ڕاست بوون! ئەپڵ لە کۆنگرەی گەشەپێدەرانی ئەپڵ WWDC 2023 ماک بووک ئێیەری نوێی بە ڕوونمای 15 ئینجی نمایش کرد.چیپسێتی M2 لەسەر جێگیر کراوە. پشتگیری ڕوونمای دەرەکی بە ڕوونی 6K و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 60 هێرتز دەکات. قەبارەی ڕوونماکەی 15.3 ئینجە لە جۆری IPS و ڕووناکی دەگاتە 500 نیت و بە ڕوونی 2880*1864 پیکسڵ. هەروەها وێبکامێک لە خۆ دەگرێت بە ڕوونی 1080p بۆ پەیوەندییە ڤیدیۆییەکان. خاوەنی سێ مایکرۆفۆن و شەش بڵندگۆیە و پشتگیری لە Dolby Atmos و Spatial Audio دەکەن.

ئەپڵ دەڵێت لاپتۆپەکە 12 هێندە لە بەهێزترین ماک بووک ئێیەر خێراترە کە بە چیپسێتەکانی ئینتێل بەهێز کراون و پاترییەکەی بەرگەی 18 کاتژمێر کارکردن دەگرێت. ماک بووک ئێیەری نوێ بە ڕامی تاکو 24 گێگابایت و بیرگەی تاکو 1 تێرابایت بەردەست دەبێت. نرخی دەستپێکی بریتییە لە 1,299 دۆلار. ئێستا داواکاری پێش وەختەی کراوەیە و هەفتەی داهاتوو بەردەست دەبێت لە کۆگاکان.

هەروەها خوێنەری:

ئەپڵ باشترین چیپسێتی بۆ کۆمپیوتەرەکانی نمایش کرد

ئەپڵ باشترین کۆمپیوتەرەکانی بە باشترین چیپسێتی نوێکردەوە

ئەپڵ وەشانی macOS Sonoma بە دۆخی Game mode و زیاترەوە ڕاگەیاند

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ