ئەپ و نەرمەکاڵا
29, كانونی یهكهم 2019
10 باشترین ئەپەکانی Windows بۆ ساڵی 2019

پێمان خۆشبوو 10 باشترین ئەپەکانی Windows بۆ ساڵی 2019 لەگەڵتاندا هاوبەشی پێ بکەین، ئەویش لەم بابەتەدا ئەنجام دەدەین.

ڕەنگە زۆرجار ویستبێتت وێنەکانت بە کارامەترین شێوە دەستکاری بکەیت، بەڵام بە هۆی نرخە بەرزەکەی بەژداریکردنی مانگانەی Adobe Photoshop ـەوە ئەمە بووبێتە ئەستەم بۆت. ئەپی Affinity Photo باشترین بژاردەیە لەم ساتەدا، ڕاستە کەمێک نرخی بەرزە، بەڵام یەکجار دەیکڕیت و چیدیکە پارە نادەیتەوە. هەروەها خاوەن تایبەتمەندی نایابە و کارامەیی لە Adobe Photoshop ـەوە نزیکە.
نرخ: 49.99$.
Affinity Photo
دابەزاندن

ڕەنگە زۆرجار بە بیر مانەوەی تێپەڕەوشەکانت ئەستەم بێت بۆت، هەروەها شوێنێکی پارێزراویش نەبێت تاوەکو تێیاندا زەخیرە بکەیت. ئەپی LastPass باشترین شوێنی زەخیرەکردنی تێپەڕەوشەکانتە.
نرخ: خۆڕایی.
LastPass
دابەزاندن

لە ڕێگەی ئەم ئەپەوە، زۆر بە ئاسانی دەتوانیت قەبارەی پەڕگە و بوخچەکان لە شوێنە دیاریکراوەکاندا بزانیت.
نرخ: خۆڕایی (بڕی 24.95$ بۆ کردنەوەی سەرجەم بەشەکان).
TreeSize
دابەزاندن

دەتەوێت لە باشترین ئەپی دەستکاریکەردا بەڵگەنامەییەکانت بنووسیت بەبێ ئەوەی یەک دۆلاریش بدەیت بۆ بەدەستهێنانی ئەپی Microsoft Word؟ ئەپی LibreOffice Writer باشترین بژاردەیە و خاوەن هەموو ئەو ئامرازانەیە کە پێویستن بۆ نووسینی بەڵگەنامەییەک.
نرخ: خۆڕایی.
LibreOffice Writer
دابەزاندن

بێگومان ڕۆژێک لە ڕۆژان هەراسان بوویت بەدەست ڤایرۆسەکانی ویندۆزەوە، لەگەڵ ئەم ئەپەدا خۆت ڕزگار بکە لە دزەپێکردنی ڤایرۆسەکان بۆ نێو کۆمپیوتەرەکەت.
نرخ: خۆڕایی (بڕی 39.99$ بۆ کردنەوەی سەرجەم بەشەکان).
Malwarebytes
دابەزاندن

ئەپەکانی تایبەت بە کارپێکردنی ڤیدیۆکان ساڵ بە ساڵ باشتر دەبن، بەڵام VLC هەمیشە بە باشی ماوەتەوە. ئەپی سەرچاوە کراوەی VLC پشتگیری لە دەیان پاشگری تایبەت بە ڤیدیۆکان دەکات.
نرخ: خۆڕایی.
VLC
دابەزاندن

تا دێت پۆدکاست و کارە دەنگییەکانی دیکە زیاد دەکەن، تۆش ئەگەر دەستکاریکەری دەنگیت – یاخود دەتەوێت ببیت، ئەپی Audacity باشترین و ئاسانترینە لە بەکارهێناندا بۆت. پشتگیری لە دەنگە 16 و 24 و 32 بتەکان دەکات و خاوەن ژمارەیەک ئامرازی پێویستە.
نرخ: خۆڕایی.
Audacity
دابەزاندن

ئەم ئەپە هاوشێوەی تایبەتمەندی Spotlight ـی سیستەمی macOS ـە. ڕێگەت پێ دەدات بە ئاسانی گەڕانەکان ئەنجام بدەیت.
نرخ: خۆڕایی.
Wox
دابەزاندن

ئەم ئەپە بەڕێوەبەری Clipboard ـە، هەرچییەک Copy یاخود Paste بکەیت، لەم ئەپەدا زەخیرە دەبێت.
نرخ: 34.95$.
Clipmate
دابەزاندن

هەر ئەپێک کە پێویست بێت، لەم ئەپەدا کراون بە پاکێجێک و هەر کامێکیانت ویست دەتوانیت بە دیاری کردنیان، دایانبگریت.
نرخ: خۆڕایی.
Ninite
دابەزاندن
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو، هەوادار و گەشەپێدەری سەکۆکانی ئەپڵ.