ئای ئۆ ئێس
6, ئەیلوول 2025
لە iOS 26 دەتوانیت بە ڕوونی بەرزتر ڤیدیۆی ڕوونماکەت تۆمار بکەیت

بۆ یەکەمین جار لە وەشانی iOS 26 دەتوانیت بە ڕوونی بەرزتر ڤیدیۆی ڕوونماکەت تۆمار بکەیت لە ئایفۆن و ئایپادەکەت. ڤیدیۆ تۆمار کردنی ڕوونما بۆ یەکەمین جار لە وەشانی iOS 11 بەردەست بوو بەڵام تاوەکو ئێستا تەنها دەتوانیت بە ڕوونی 1920 پێکسڵ ڤیدیۆ تۆمار بکەیت. بۆ نموونە لە مۆبایلی ئایفۆن 16 کۆتا ڕوونی کە دەتوانیت ڤیدیۆی ڕوونمای پێ تۆمار بکەیت 884×1920 پێکسڵە کە دەکاتە تەنها 2 لەسەر 3 ڕوونی تەواوی ڕوونماکە. بەڵام لە وەشانی iOS 26 دەتوانیت بە ڕوونی تەواو واتە 1320×2868 پێکسڵ ڤیدیۆی ڕوونما لەسەر مۆبایلی ئایفۆن 16 پرۆ ماکس تۆمار بکەیت.
یەکەم وەشانی تاقیکاری iOS 26
کۆتا وەشانی تاقیکاری iOS 26
لەم چەند وێنەیەدا بەراوردی نێوان وەشانی iOS 26 و وەشانەکانی دیکە کراوە.
یەکەمین وەشانی تاقیکاری iOS 26
کۆتا وەشانی تاقیکاری iOS 26
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.