ئامێرە هەمەجۆرەکان 6, كانونی دووه‌م 2020

مۆنیتەری Asus ROG Swift وەکو خێراترین مۆنیتەری جیهان بە خێرایی 360 هێرتزەوە نمایشکرا

لە میانەی بەڕێوەچوونی پێشانگای CES 2020 ـدا، کۆمپانیای Asus و Nvidia بە هاوبەشی خێراترین مۆنیتەری جیهانیان بە ناوی Asus ROG Swift ـەوە نمایشکرد.

مۆنیتەری نوێی Asus ROG Swift خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی 24.5 ئینج بە ڕوونی 1080 پێکسڵ و تایبەتە بە یاریکردن. خاوەن تەکنەلۆژیای G-Sync ـی کۆمپانیای Nvidia ـە کە خێرایی تاوەکو 360 هێرتزی پێ دەبەخشێت، بەمەش دەبێتە خێراترین مۆنیتەری جیهان تاوەکو ئێستا. بە تایبەتی دیزاین کراوە بۆ بۆنە تایبەت بە یاریکردنەکان بە شێوەی کۆمەڵە.

مۆنیتەر زۆرن کە خێراییەکانیان 144 و 240 هێرتز ببن، بەڵام هەرگیز نەبووە خێرایی مۆنیتەرێک 360 هێرتز ببێت. بێگومان پێویستت بە کارتێکی گرافیکی ئاست بەرز دەبێت بۆ گەیشت بەو خێراییە بەرزە، هەروەها پێویستە یاری Overwatch یاخود CS:GO بەدەست بهێنیت ئەگەر دەتەوێت بگەیت بە خێرایی 360 هێرتز.

لە ناوەوە، مۆنیتەرەکە خاوەن پڕۆسێسەری G-Sync ـی کۆمپانیای Nvidia ـە و بەم هۆیەوە دەگات بەو خێراییە بەرزە. کۆمپانیای Asus و Nvidia پێکەوە هاوکار بوون تاوەکو ڕوونمای ئەم مۆنیتەرە بگەیەننە بەرزترین ئاستی خێرایی.

ڕوونمای ئەم مۆنیتەرە هەموو 2.8 ملی چرکەیەک نوێ دەبێتەوە، بەمەش 6 جار خێراترە لە مۆنیتەر یاخود تەلەفزیۆنێکی ئاسایی.

مۆنیتەری Asus ROG Swift 360Hz تاوەکو کۆتاییەکانی ئەمساڵ بەردەست نابێت، کۆمپانیای Asus ڕێکەوتی بەردەستکردنی بە دیاریکراوی و نرخی مۆنیتەرەکەی ئاشکرا نەکردووە.

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ