ئامێرە هەمەجۆرەکان 2, ئەیلوول 2022

ئێکس بۆکس بژاردەی نوێ بۆ بەشداری کردن لە خزمەتگوزاری گەیم پاس بەردەست دەخات

 

لە دوای دزەپێکردنی زانیاری لەسەر بژاردەی نوێی بەشداری کردن لە خزمەتگوزاری گەیم پاس لە هەفتەی ڕابردوودا، ئەمڕۆ بە فەرمی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت پلانی Friends & Family بۆ بەشداری کردن لە خزمەتگوزاری گەیم پاس ئاشکرا کرد

 

ئەم بژاردە نوێیە لە ئێستادا تەنها لە هەردوو وڵاتی Ireland و Colombia بەردەستە، لە ڕێگەی ئەم بژاردەیەوە دەتوانیت خزمەتگوزاری گەیم پاس هاوبەشی پێ بکەیت لەگەڵ 4 کەسی دیکە، جا هاوڕێت بن یان خێزان، نرخی بەشداری کردنی مانگانەی خزمەتگوزارییەکە لە وڵاتی Ireland بریتییە لە 21.99 یۆرۆ (21.92 دۆلار) و لە وڵاتی Colombia بریتییە لە 49,900 COP (بە نزیکی 11 دۆلار)

مایکرۆسۆفت ئەم بژاردە نوێیەی تەنها بۆ هاوڕێ و خێزان سنووردار نەکردووە، تەنها مەرج ئەوەیە کە هەر 5 کەسەکە لە هەمان وڵاتدا بن بۆ ئەوەی خزمەتگوزارییەکە پێکەوە بەکار بهێنن، مایکرۆسۆفت دڵنیایی دەدات لە چەند مانگی داهاتوودا دەست دەکرێت بە بەردەست خستنی خزمەتگوزارییەکە لە وڵاتانی دیکە و بە تایبەتی لە وڵاتانی ئەورووپا

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ