رەقەکاڵا 13, كانونی دووه‌م 2020

کۆمپانیای OnePlus ڕوونمای جۆری QHD OLED ـی بە خێرایی 120 هێرتزەوە تایبەت بە مۆبایلە زیرەکەکان ڕاگەیاند

هەر وەکو پێشتر کۆمپانیای OnePlus ڕایگەیاندبوو کە لە ئەمڕۆدا بۆنەیەکی تایبەت ئەنجام دەدەن، بە ئەنجام گەیەندرا و ئەمڕۆ کۆمپانیا چینییەکە ڕوونمایەکی نوێ و جیاوازی ڕاگەیاند.

ڕوونما نوێیەکەی OnePlus خاوەن ژمارەیەک تەکنەلۆژیای نوێیە، خێراییەکەی 120 هێرتزە و بەڵێنی ئەوە دەدات کە خێرایی زیاتر ببەخشێت لە کاتی بەکارهێناندا، بەمەش دەبێتە خێراترین ڕوونمای تایبەت بە مۆبایلە زیرەکەکان کە تاوەکو ئێستا بوونی هەبێت. خێرایی نموونەکانی کرتە کردنی 240 هێرتزە و هەموو 8.3 میلی چرکە جارێک نوێ دەبێتەوە.

کۆمپانیا چینییەکە بە تەواوەتی، بێ کەم و کورت بوو لە ئاشکراکردنی وردەکارییەکانی ئەم ڕوونما نوێیە. هەروەک ڕایگەیاند کە خاوەن تەکنەلۆژیایەکی نوێ دەبێت بە ناوی Smooth Chain، کە بەکارهێنانەکانی ڕەقەکاڵا و نەرمەکاڵای مۆبایلەکە دەکات بە یەک و لەگەڵ تەواوی کرتە کردنەکانی ناوەوە و دەرەوە. ئەم تەکنەلۆژیایە هاوشێوەی GPU Turbo ـی ئامێرەکانی هواوەی وایە، کە دەتوانرێت سوودی لێ ببیندرێت بۆ یاریکردن.

تەکنەلۆژیایەکی دیکەی ڕوونماکە، بریتییە لە MEMC، کە کورتکراوەی Motion Estimation Motion Compensation ـە و بە ژیرانە چوارچێوەکان ڕێک دەخات و توانای هەیە ڤیدیۆی تاوەکو 120fps تۆمار بکات، بەمەش ڕێکخستنی چوارچێوەکان لە ڕێگەی چیپێکی سەربەخۆوە کاری خۆیان دەکەن.

ڕوونما نوێیەکە خاوەن 10-bit ـە و توانای بەرهەمهێنانی 1.07 ملیار ڕەنگی هەیە. هێشتا ئاشکرا نەکراوە کە پشتگیری لە تایبەتمەندی HDR دەکات یان نا، ڕەنگە OnePlus تاوەکو ئێستا کار لەسەر ئەوە بکات. هەروەها ڕوونماکە توانای هەیە 4096 قۆناغ لە ڕێکخستنی ڕووناکی درووست بکات بۆ بەخشینی ڕووناکییەکی زیاتر.

کۆمپانیاکە ڕایگەیاندووە کە هێشتا ئەم ڕوونمایە لە ژێر گەشەپێداندایە، پێدەچێت مۆبایلی OnePlus 8 Pro یەکەمین مۆبایل بێت کە ئەم ڕوونما نوێیەی لەسەر جێگیر بکرێت.

سەرچاوە GSMArena
بۆچونی تۆ