ئەپ و نەرمەکاڵا 6, شوبات 2020

لە یادی 15 ساڵەیدا، لۆگۆی Google Maps دەگۆڕدرێت و تایبەتمەندی زیاتری بۆ زیاد دەکرێت

بەمزووانە تەمەنی ئەپی نەخشەیی Google Maps پێ دەنێتە 15 ساڵەوە. بەم بۆنەیەوە، گووگڵ گۆڕانکاری لە لۆگۆی سەرەکی ئەپە نەخشەییەکەدا دەکات و تایبەتمەندی زیاتری بۆ زیاد دەکات.

گەورەترین گۆڕانکاری کە گووگڵ لە ئەپی Google Maps ـدا ئەنجامی دەدات، بریتییە لە گۆڕینی وێنۆچکەی سەرەکی، کە بۆ ماوەی چەند ساڵێکە نەگۆڕدرابوو. وێنۆچکە نوێیەکەی Google Maps دەبێت بە دەرزییەکی ڕەنگاوڕەنگ و خاوەن وردەکاری دیکە نابێت. لە لۆگۆکانی پێشووی ئەپەکەدا، بە هەمیشەیی دەرزی بوونی هەبووە. هەر وەکو ئەم ڤیدیۆیە کە سەرجەم لۆگۆیەکانی ئەپە نەخشەییەکەمان پێ نیشان دەدات:

لە خودی ئەپەکەدا، گووگڵ تابەکانی “contribute” و “updates” زیاد دەکات و جێگەی تابی “for you” دەگرنەوە، هەروەها سەرنجی زیاتر دەخاتە سەر تابی “saved”.

پەڕەی تابە نوێیەکان لە خوارەوە یاخود ناوەڕاستدا وردەکارییەکان نیشان دەدەن و زانیارییەکان تەواوی پەڕەکە داگیر ناکەن.

5 تابە سەرەکییەکەی Google Maps.

گووگڵ ژمارەیەک تایبەتمەندی دیکەی نوێش بۆ ئەپە نەخشەییەکە زیاد دەکات، بەڵام تاوەکو مانگی داهاتوو بەردەست نابن. یەکێک لەو تایبەتمەندییە نوێیانە، زیادکردنی وردەکاری زیاتری وەک پلەی گەرمایە بۆ وێستگە گوێزەرەوەکانی وەک شەمەندەفەر و پاس.

تایبەتمەندی Live View، تایبەتمەندییەکی دیکەی نوێی ئەپە نەخشەییەکە دەبێت، کە بە شێوەیەکی ڕاستی خەیاڵی پێت نیشان دەدات کە ئامانجەکەت چەندە دوورە.

وێنۆچکە نوێیەکە و ژمارەیەک لە تایبەتمەندییەکانی ئەپی Google Maps لە ئەمڕۆوە ڕەوانەی بەکارهێنەرانی iOS و Android دەکرێن، پێویستە لەسەر بەکارهێنەران لە کۆگای سەرەکی داگرتنی ئەپەکان، ئەپی Google Maps نوێ بکەنەوە بۆ بەدەستهێنانی گۆڕانکارییەکان.

  • Google Maps
    دابەزاندن
  • Google Maps
    دابەزاندن
  • سەرچاوە The Verge
    بۆچونی تۆ