ڕێدمی
9, تشرینی دووەم 2023
مۆبایلی Redmi 13C نمایش کرا

شاومی مۆبایلێکی دیکەی لە زنجیرەی Redmi 13 بە ناوی Redmi 13C لە ئاستێکی نزمدا نمایش کرد. ڕوونمایەکی قەبارە 6.74 ئینجی لە جۆری IPS LCD بە تێکڕای نوێبوونەوەی 90 هێرتز لە خۆ دەگرێت و کامێرای سێڵفی 5 مێگاپێکسڵە لە نۆچی شێوە دڵۆپەدا. چیپسێتی MediaTek Helio G99 لەسەر جێگیر کراوە و کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە لەگەڵ کامێرای قووڵی 2 مێگاپێکسڵی.
پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 18 وات هەیە. مۆبایلەکە کار بە ڕووکاری بەکارهێنەری MIUI 14 بنەچەکراو لەسەر ئەندرۆید 12 دەکات (لە ڕاستیدا ئەمە زۆر بێهیواکەرە) و نرخی دەستپێکی بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 4 گێگابایت بریتییە لە 125 دۆلار و بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت بریتییە لە 138 دۆلار و بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 154 دۆلار.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.