مۆبایل و تابلێت 24, شوبات 2020

مۆبایلی چەماوەیی Huawei Mate Xs بە پڕۆسێسەری Kirin 990 5G و ڕوونمایەکی باشترەوە نمایشکرا

پار ساڵ، کۆمپانیای هواوەی مۆبایلی چەماوەیی Huawei Mate X ـی نمایشکرد و لە پاش چەند جارێک دواخستنەوە بەردەستی کرد. ئەمڕۆ، کۆمپانیاکە دووەمین نەوەی لە مۆبایلە چەماوەییەکە بە ناوی Huawei Mate Xs ـەوە بە پڕۆسێسەری Kirin 990 5G و ڕوونمایەکی باشترەوە نمایشکرد.

لە ڕووی دیزاینەوە، هیچ گۆڕانکارییەکی دیاری تێدا نەکراوە بە بەراورد بە نەوەی پێش خۆی. تەوەرە و جۆرایەتی ڕوونماکەی و سیستەمی ساردکەرەوەکەی باشتر کراوە. خاوەن ڕوونمایەکە لە جۆری OLED، بەڵام قەبارەکەی وەک خۆی ماوەتەوە و بە هەمان شێوەی نەوەی پێش خۆی، 6.6 ئینجە و چێوەی 19.5:9 ـە (لە کاتی داخستن 25:9 ـە) و وردی نیشاندانی 2480 بە 2200 پێکسڵە. هواوەی 2 چینی دیکەی بۆ ڕوونماکەی زیاد کردووە بۆ مەبەستی باشترکردنی جۆرایەتی.

لە پشتەوە، مۆبایلەکە خاوەن 4 کامێرایە بە ڕوونییەکانی 40 و 8 و 16 مێگاپێکسڵ و دانەیەک لە جۆری ToF. کامێرای پێشەوەی نییە، چونکە ئەمە مۆبایلی چەماوەییە و دەبێت مۆبایلەکە پێچەوانە بکەیتەوە بۆ چرکاندنی وێنەی پێشەوە.

لە ناوەوە، مۆبایلی چەماوەیی Huawei Mate Xs پڕۆسێسەری Kirin 990 5G ـی لەسەر جێگیرە، ئەمەش مانای وایە مۆبایلەکە پشتگیری لە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G دەکات. خاوەن ڕامی 8 گێگابایت و بیرگەی 512 گێگابایت و پاتری 4,500 ملی ئەمپێرییە و پشتگیری لە بارگاویکردنەوەی خێرای تاوەکو 55 وات دەکات.

مۆبایلەکە بە ڕووکاری EMUI 10 ـی بنچینەکراو لەسەر Android 10 بەردەست دەکرێت. بە داخەوە، هەرچەندە کە چاوەڕوان نەکراو نییە، مۆبایلەکە خاوەن کۆگای Google Play و ئەپە سەرەکییەکانی دیکەی گووگڵ نییە و بە خزمەتگوزارییەکانی هواوەییەوە بەردەست دەکرێت.

لە لایەنی نەرمەکاڵاوە، مۆبایلی چەماوەیی Huawei Mate Xs دەتوانێت لە یەک کاتدا 3 ئەپ لەسەر دووانە ڕوونما چەماوەکەی نیشان بدات.

وا بڕیارە لە مانگی داهاتوودا مۆبایلی چەماوەیی Huawei Mate Xs بە نرخی 2,499€ (نزیکەی 2716$) لە سەرجەم بازاڕەکانی جیهاندا بەردەست بکرێت، لە کاتێکدا نەوەکەی پێش خۆی تەنها لە چین بەردەست کرا.

سەرچاوە The VergeGSMArena
بۆچونی تۆ