مایکرۆسۆفت 14, ئازار 2020

بیڵ گەیتس واز لە ئەندامێتی بوون لە مایکرۆسۆفت دەهێنێت و سەرنجی زیاتر دەخاتە سەر کاری خێرخوازی

بیڵ گەیتس (Bill Gates)، هاودامەزرێنەر و بەڕێوەبەری پێشووی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت بە فەرمی وازی لە بە ئەندامێتی بوون لە کۆمپانیای مایکرۆسۆفت هێنا. گەیتس تاوەکو ساڵی 2000 بەڕێوەبەری گشتی مایکرۆسۆفت بوو و دواتر وازی لەو پلەیە هێنا تاوەکو کاتی زیاتر لە کارە خێرخوازییەکاندا بەفیڕۆ بدات، هەروەها لە ساڵی 2008 وازی لە دەوام کردن لە کۆمپانیاکەدا هێنا.

مایکرۆسۆفت لە بڵاوکراوەیەکی فەرمیدا هۆکاری وازهێنانی بیڵ گەیتس لە ئەندامێتی بوونی لە مایکرۆسۆفت بە هۆی سەرنج کردنی تەواوەتی و دابینکردنی کاتی زیاتر بۆ سەر کارە خێرخوازییەکانی خودی ناوبراو دەگەڕێنێتەوە. بەڵام گەیتس وەکو ئامۆژگاریکەری تەکنەلۆژی ساتیا ناتێڵای بەڕێوەبەری ئێستای مایکرۆسۆفت دەمێنێتەوە.

بە مانەوەی بیڵ گەیتس وەکو ئامۆژگاریکەری تەکنەلۆژی لەو کۆمپانیایەی کە دایمەزراندووە، هیواکانی هەمووانی بۆ گەڕاندنەوەی وەکو بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیاکە هێندەی دیکە لاوازتر کرد کە لە ساڵی 2000 ـەوە دەستبەرداری ئەو پلەیە ببوو.

بیڵ گەیتس بلیۆنێرە و دووەم دەوڵەمەنترین کەسایەتی جیهانە لە ئێستا و لە دوای جیڤ بەیزۆسی بەڕێوەبەری ئەمەزۆن دێت، بە کەسێکی خێرخواز ناسراوە و لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا بڕی 50 ملیۆن دۆلاری تەرخان کرد بە مەبەستی دۆزینەوەی چارەسەری ڤایرۆسی کۆرۆنا بە شێوەیەکی خێرا. ئەوەتا وا دیارە سەرنجەکانی بۆ سەر ئەنجامدانی کاری خێرخوازی زیاتر دەکات.

سەرچاوە The VergeBBC
بۆچونی تۆ